٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەوڵدەدرێت مەرزە نافەرمییەکانی نێوان هەرێم و ئێران بکرێنە فەرمیی

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر_KDP.info_ بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران گوتی، لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئێران نزیکەی حەوت مەرزی نافەرمیی هەیە و هەوڵدەدرێت لەلایەن حکومەتی هەرێم و ئێرانیش ئەومەرزانە بکرێنە فەرمیی، بەڵام پێویستی بە رەزامەندی و دانپێدانانی حکومەتی عێراق هەیە.

عەبدوڵا ئاکرەیی ، بەرێوبەری گشتی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، بەفەرمیی کردنی مەرزەکان لەدەستەڵاتی حکومەتی عێراق دایە ، ئێران وهەرێمی کوردستانیش بەردەوام هەوڵدەدەن ئەو مەرزەنافەرمیانەی لەنێوان هەردوولا هەیە بکرێنە فەرمیی، بەڵام هێشتا ماوە بەفەرمیی دانی پێدابنرێت لەلایەن حکومەتی عێراق کە مەرزی سەیران بەند وکێلێ وشوشمێ وشێخ سێلێ کە نزیکەی حەوت مەرزن بۆیە هەوڵەکان بەردەوامن ببنە فەرمیی.
عەبدوڵا ئاکرەیی گوتیشی، ئەگەر ئەو مەرزانە ببنە فەرمیی پێویستی بە کۆمەڵێک رێکار و پێداویستی هەیە کە رێگا وبانی باش بێت و ئیدارەی حکومەتی لێ بێت و خزمەت گوزاری وکارەبا هەبێت وکارێکی زۆر باشیش دەبێت بۆ هەردوو لا، بەڵام هێشتا رێکارەکان تەواو نەبوون ببنە فەرمیی، بۆیە هێشتا بڕیاری فەرمیی بوونیان نەدراوە و کاری لەسەر دەکرێت.


بڵند ئیبراهیم 

هەواڵی پەیوەندیدار