پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکوومەت بۆ ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان کرد بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی حزبەکەیان ، ئەمەش دەقی پەیامەکەیە.
بەڕێز محەمەدی حاجی مەحموود سکرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان
بە بۆنەی چل و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و ھیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
لەم یادەدا، جەخت لە بەھێزترکردن و برەودانی زیاتر بە هەماهەنگیی نێوان پارت و لایەنە کوردستانییەکان دەکەینەوە بە ئاراستەی داکۆکیکردن لە دەسکەوتە نیشتمانی و مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان.
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان




