دڵشاد شەھاب بۆ KDP: ١٠ی مانگ کۆبوونەوەی باڵای حزبەکان بەڕێوەدەچێت

ھەولێر-KDP.info- لە ھەوڵە بەردەوامەکانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بۆ نزیککردنەوەی بیروبۆچوونی حزبەکان لەسەر بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رۆژی چوارشەممە ١٠ی مانگ لە سەرۆکایەتی ھەرێم لەگەڵ نوێنەری حزبەکان کۆدەبێتەوە.
دڵشاد شەھاب، راوێژکاری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "رۆژی ١٠ی مانگ لە سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان بەسەرپەرشتی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی باڵای حزبەکان بەڕێوەدەچێت، ئەمەش لە ھەوڵە بەردەوامەکانی سەرۆکی ھەرێمە بۆ لێک نزیککردنەوەی بیرو بۆچوونەکان و چارەسەرکردنی ئەو گرفتانەی لەبەردەم ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندان".
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد: "سەرجەم لایەنەکان لە کۆبوونەوەکەدا بەشدار دەبن، ھاوکات مانگی شەشی ڕابردووش کۆبوونەوەیەکی ھاوشێوە ئەنجامدرا".
عەزیز ڕەسووڵ




