سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پیرۆزبایی له پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ده‌کات

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی 46 ساڵی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ئەو پارتە دەکات و لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند: له‌م یاده‌دا بە ڕێزەوە لە خه‌بات و قوربانییەکانتان ده‌ڕوانین و ڕۆڵ و هه‌وڵه‌كانى به‌ڕێزتان و حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان له‌پێناو ته‌بایی و پێكه‌وه‌یى و یه‌كڕیزیى نێوان هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانى کوردستاندا به‌رز هه‌ڵده‌سه‌نگێنین.
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
بەڕێز محەمەدی حاجی مەحموود
سکرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان
یادى چل و شه‌ش ساڵه‌ى دامه‌زراندنى حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، بە گەرمی لە بەڕێزتان و سەرکردایەتی و ئەندامان و لایەنگران و جه‌ماوه‌رى حزبه تێكۆشه‌ره‌كه‌تان پیرۆز ده‌كه‌ین، هیوای سەرکەوتنان بۆ ده‌خوازین.
له‌م یاده‌دا بە ڕێزەوە لە خه‌بات و قوربانییەکانتان ده‌ڕوانین و ڕۆڵ و هه‌وڵه‌كانى به‌ڕێزتان و حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان له‌پێناو ته‌بایی و پێكه‌وه‌یى و یه‌كڕیزیى نێوان هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانى کوردستاندا به‌رز هه‌ڵده‌سه‌نگێنین.
هیوادارین خزمەتكردنى بەرژەوەندی و ئامانجە باڵاکان و به‌دیهێنانى داهاتوویه‌كى باشتر بۆ هه‌رێمى كوردستان، كۆكهرهوهى هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كان بێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2022/8/8




