٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەكتەبی سیاسی پارتی ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان پیرۆزدەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەبۆنەی یادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان برووسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی ئەو حزبە کرد.

بەڕێز/ محەمەدی حاجی مەحموود سکرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان..

بەڕێزان/ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان..

بەبۆنەی(٤٦)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و، ھیوادارین بۆ بەدیھێنانی مافە رەواکانی گەلەکەمان و داکۆکیکردن لە دەسکەوتەکانمان بەردەوام و ھەر لە پێشکەوتن دابن.

لەو دەرفەتەدا وێرای بەرزنرخاندنی تێکۆشان و خەباتی حزبەکەتان لە رەوتی بزووتنەوەی رزگاریخوازیماندا، جەخت لەسەر ھاوپەیمانیەتی و ھەماھەنگی پتەوی نێوانمان و سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەکان دەکەینەوە بۆ زیاتر پێشخستن و پتەوکردنی یەکڕیزیی و تەبایی نێوماڵی کوردستانی و پاراستنی قەوارەی یاسایی و سیاسیی ھەرێمی کوردستان و دابینکردنی ئایندەیەکی گەش بۆ ھاووڵاتیان.

جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێدەکەین و ھەر سەرکەوتووبن.. 

 

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان

٨ـی٨ـی٢٠٢٢

هەواڵی پەیوەندیدار