٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فازڵ میرانی سەردانی حەمید ئەفەندی کرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ شاندێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە سەرپەرشتی فازڵ میرانی سەردانی حەمید ئەفەندیان کرد، بە مەبەستی ئاگاداربوون لە تەندرووستی ناوبراو.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕێککەوتی 7ی8ی2022، فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی، بە یاوەری ھۆشیار زێباری و زەعیم عەلی و مەحموود محەمەد و، کاکەمین نەجار ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە ڕەوشی تەندروستی، سەردانی پێشمەرگە و كه‌سایه‌تی تێكۆشه‌ر، حەمید ئەفەندییان کرد ‌و، هیوای باشتر بوونی‌ باری ته‌ندروستیان بۆ خواست.

هەواڵی پەیوەندیدار