٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە هەولێر 132 پڕۆژەی جۆراوجۆر جێبەجێ دەکرێن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر_KDP.info_ جێگری پارێزگاری هەولێر دەڵێ،  لە سنووری پارێزگای هەولێر 132پڕۆژە بە گوژمەی 62 ملیار دینار کەوتوونەتە بواری جێبەجێکردن کە هەموو سێکتەرەکان لەخۆ دەگرێت ، بەتایبەت قیرتاوکردن و رێگا وبان.

جێگری پارێزگاری هەولێر، مەسعود محەمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، سەرجەم پڕۆژەکانی خۆمان رادەگەینین و رۆژانە نزیکەی 10  بۆ 15پڕۆژە لەرۆژنامە بەڵاو دەکرێتەوە و بەڵێندەران دێن تەندەر دەکڕن و بۆ کوێ پرۆژەکە دەربچێت دەست بە ئەنجامدانی دەکەن و زۆرینەی پرۆژەکان راگەیاندراون کە ژمارەیان ١٢٣ پڕۆژەیەو جێبەجێ دەکرێن.

مەسعود محەمەد گوتیشی، ئەو پڕۆژانە بەگوژمەی 62 ملیار جێبەجێ دەکرێن، هەموو سێکتەرەکان لەخۆ دەگرن و زیاتریش قیرتاوکردن ورێگا وبانن.

محەمەد باسی لەوەشکرد ، بەڵێندەرێکی زۆر دێت بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەکان و پێشوازیەکی باشی لێ دەکرێت و جارێ ئەم پڕۆژانە ھەن و جێبەجێ دەکرێن.

بڵند ئیبراهیم 

هەواڵی پەیوەندیدار