٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمڕۆ پارەی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ و ٢٠١٦ جووتیاران ده‌خرێتە سەر حیسابی وەزارەت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ پارەی قەرزی گەنمی جوتیاران بخرێتە سەر حیسابی ئێمە و لەدوو رۆژ رێکارەکان تەواو دەبن و دواتر دەست بەدابەشکردنی دەکرێت.

کەمال موسلم، وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "بڕیارە ئەمڕۆ پارەی قەرزی جووتیاران بۆ ساڵانی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ و ٢٠١٦ بخرێتە سەر حیسابی وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، دواتر دەست بە رێکارەکان دەکەین کە تەواوبوو دابەش دەکرێت".

کەمال موسلیم ئاماژە بەوەش دەکات: "ھەندێک رێکاری بانکی ھەیە پێویستە بگیرێتەبەر و دوو رۆژی پێویستە بۆ ئەوەی دەست بەدابەشکردنی بکرێت، بەڵام گرنگ ئەوەیە پارەکە بگاتە دەستی ئێمە و دواتر ئێمە دەست بە دابەشکردنی دەکەین".

پارەی قەرزی گەنمی جوتیارانی ھەرێمی کوردستان ھی ساڵانی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ و٢٠١٦، کە لای حکوومەتی عێراق ماوە و بڕەکەی ٣٠٨ ملیار دینارە.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار