٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بۆ دوو رۆژ ڕێگا نادرێت هاووڵاتیان بە ئۆتۆمبێلی خۆیان سەردانی ئێران بكەن

سەرچاوە: KDP.info

حاجی ئۆمەران-KDP.info- كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران رایدەگەیه‌نێت، بە بۆنەی هاتنی مانگی موحڕەم بە تایبەتی لە رۆژانی (تاسوعا و عاشورا) كە دەكاتە ڕۆژانی یەك شەممە و دووشەممە بە شێوەی كاتی تەنیا بۆ ئەم دوو رۆژە ڕێگا نادرێت هاووڵاتیان بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان سەردانی ئێران بكەن.

له‌ ئاگاداریه‌كه‌ی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران هاتووه‌، ئەو گەشتیارانەی كە بە نیازن بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان سەردانی ووڵاتی ئێران بكەن، لەلایەن بەرپرسانی ناو گومرگی ئێرانەوە ئاگادار كراوین بە بۆنەی هاتنی مانگی محرم بە تایبەتی لە رۆژانی (تاسوعا و عاشورا) كە دەكاتە ڕۆژانی یەك شەممە و دووشەممە ڕێكەوتی(٢٠٢٢/٨/٧ و ٢٠٢٢/٨/٨)، بە شێوەی كاتی تەنیا بۆ ئەم دوو رۆژە رێگا نادرێت هاووڵاتیان بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان سەردانی ئێران بكەن، بەڵام بەبێ ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان دەتوانن گەشتی ئێران بكەن.

 

ڕامان وریا

هەواڵی پەیوەندیدار