دەزگای بارزانی دەستی بە نۆژەنکردنەوەی 50 قوتابخانەی هەولێر کرد

ھەولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە هەماهەنگیی کۆمپانیاکان و کەسایەتی و خێرخوازان، دەستی بە نۆژەنکردنەوەی 50 قوتابخانەی هەولێر کرد.
ئهمڕۆ یهكشهممه، بەشدار عەبدولخالق، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگهیاند: دەزگای خێرخوازیی بارزانی وەکوو هەمیشە بووەته هۆی پەرەپێدانی سەرجەم سێکتەرەکان و بەتابیەتی کەرتی پەروەردە، بۆیە ئەم پڕۆژەیە کە ئێستا دەستی پێ کردووە، هاوکارییەکی زۆری حکوومەتی هەرێمی كوردستان دهكات له كهرتی پهروهرده.
گوتیشی: ئەو 50 قوتابخانەیە لەلایەن ئێمەوە دیاری کراون و بە سەرپەرشتیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی نۆژەن دەکرێنەوە و بڕی نیو ملیۆن دۆلاریان بۆ تەرخان کراوە.
ڕامان وریا




