پرسەنامەیەک لە سەرۆکی ھەرێمی کوردستانەوە

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی ئاکۆ محەمەد بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی ڕووداو کرد، بە ھۆی کۆچی دوایی باوکیەوە.
دەقی پرسەنامەی سەرۆکی ھەرێم:
بەڕێز ئاکۆ محەمەد
بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی ڕووداو
پرسە و سەرەخۆشیی قووڵم ئاراستەی ئێوە و خانەوادە و کەسوکاری بەڕێزتان و ھاوڕێیانی خوالێخۆشبوو، کەسایەتیی دیاری کۆمەڵایەتی حاجی محەمەد عەلی محەمەدی باوکتان دەکەم. ھاوسۆز و ھاوخەمتانم.
لە پەروەردگاری مەزن داواکارم گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میھرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە ھەمووان ببەخشێت. ھیوای تەمەندرێژیتان بۆ دەخوازم.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان




