٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وڵامدانەوەی قەیرانەکان: پاڵپشتیی ڕێکخراوەکان بۆ ئاوارەکان کەمی کردووە

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک -KDP.info- بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وڵامدانەوەی قەیرانەکان لە پارێزگای دهۆک دەڵێت، لە دوای شەڕی ئۆکراینا و ڕووسیا هاوکاریی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بۆ پاڵپشتیی ئاوارەکان کەمی کردووە و ئەمەش بارگرانییەکی دیکەیە بۆ ئاوارەکان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

پیر دەیان جەعفەر، بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وڵامدانەوەی قەیرانەکان لە پارێزگای دهۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەو ڕێکخراوانە زۆریان هاوکاریی ئاوارەکان دەکرد، ئەمەش دەبووە هۆکار بۆ ئەوەی ئەو بارە قورسەی لەسەر ئاوارەکان هەیە، کەم بکرێتەوە، بەڵام ئەو هاوکارییانە بە ڕیژەیەکی زۆر کەمی کردووە.''

گوتیشی: ''بەهۆی ئەوەی ئەم ئاوارەبوونە درێژ بووەوە و چەندین ساڵی خەیاند، ڕێکخراوەکانیش پاڵپشتیی دارایی خۆیان کەم کردووەتەوە و، ئەمەش دەبێتە هۆکاری ئەوەی ئاوارەکان زیاتر هەست بە بارقورسی بکەن.''

بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وڵامدانەوەی قەیرانەکان ئاماژەی بەوەش دا: ''جێگای داخە کە حکوومەتی عێراق بە کەمی هاوکاریی ئاوارەکان دەکات و لە ئاستی پێویستدا نییە، ئەمەش بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان بارقورسییە، بەڵام حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەمیشە هاوکاریی ئاوارەکان دەکات.''

 

کــاروان بـــاعەدری

 

هەواڵی پەیوەندیدار