٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەیان سامی عەبدولڕەحمان: ئەمه‌ریکا و هەرێم بەردەوامی بە په‌یوەندییەكانی نێوانیان دەدەن

سەرچاوە: KDP.info

ئەمه‌ریکا-KDP.info- بەیان سامی عەبدولڕەحمان، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمه‌ریکا رایگه‌یاند، کار بۆ ئەوە دەکەن، هەولێر و ناشڤێل ببن بە دەستەخوشک.

بەیان سامی دووپاتیکردەوە ئەمه‌ریکا و هەرێمی کوردستان بەردەوامی بە پێوەندییە ئابووری و کلتووری و ئەمنییەکانی نێوانیان دەدەن.

نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمه‌ریکا گوتی: په‌یوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمه‌ریکا تەنیا ئەمنی نین، په‌یوەندی بازرگانیشمان هەیە و هەوڵ دەدەین پەرە بە په‌یوەندییە کلتوورییەکانیش بدەین.

گوتیشی: لە نزیکەوە لەگەڵ ژووری بازرگانیی ئەمریکی-کوردستانیدا  کار دەکەین. سوپاسی هەموو ئەو کۆمپانیا ئەمه‌ریکییانە دەکەین، کە لەکاتی ئاڵنگارییە جیاوازەکان و شەڕی داعش لە وەبەرهێنان لە کوردستان بەردەوام بوون.

به‌یان سامی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، لەسەر پرۆگرامی دەستەخوشکایەتی کاردەکەن و هیوادارن ناشفیڵ، کە بە کوردستانێکی بچووک ناسراوە، ببێتە دەستەخوشکی هەولێر.

 

ڕامان وریا

هەواڵی پەیوەندیدار