٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نەبەز ئیسماعیل: قوتابخانە ئیسلامییەکان دەگەڕێنەوە سەر وەزارەتی ئەوقاف

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  دوای بەڕێوەبردنی قوتابخانە و پەیمانگە ئیسلامییەکان لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە بڕیارە بگەڕێنەوە سەر وەزارەتی ئەوقاف و گوتەبێژی ئەوقافیش دەڵێت، ژمارەیان ٢١ قوتابخانە و پەیمانگای ئیسلامییە.

نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پێشتر بە بڕیارێک قوتابخانە و پەیمانگا ئیسلامییەکانی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی خراونەتە سەر میلاکی وەزارەتی پەروەردە و ئەوان بەڕێوەیان دەبرد، ئەویش دوای بڕیارێکی لیژنەیەکی تایبەت، کە بۆ مەبەستی پێداچوونەوە لە قوتابخانە ئیسلامییەکان پێک ھاتبوو".

نەبەز ئیسماعیل ڕوونی کردەوە: "لە ھەرێمی کوردستان ٢١ قوتابخانە و پەیمانگای ئیسلامی ھەن و لە ساڵی ٢٠١٥ چوونەتە سەر وەزارەتی پەروەردە، بەڵام ئێستا بڕیار دراوە دووبارە بگەڕێنەوە سەر وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و لەمەودوا لەلایەن وەزارەتی ئەوقافەوە بەڕێوە دەبرێن".

 

قائید میرۆ


 

هەواڵی پەیوەندیدار