٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سریانیی کرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- دکتۆر سالار عوسمان، بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان بە یاوەریی محەممەد نەوزاد، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی دیوان، بە مەبەستی پیرۆزباییکردن سەردانی کلد و ڕەمزی بەڕێوەبەریی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سریانیی کرد .

لە کۆبوونەوەیەکدا، وێڕای پیرۆزبایی باس لە بەرەوپێشچوونی کاری هونەری و کەلتوور و ڕۆشنبیریی سریانی کرا لە هەرێمی کوردستاندا.

لە کۆتاییدا بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان ئەوپەڕی پاڵپشتی و پشتگیریی دووپات کردەوە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن .

 

هەواڵی پەیوەندیدار