"گۆڕانکاری لە بەرپرسانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەکرێت"
__2022_08_01_h16m30s1__ER.jpg)
زاخۆ -KDP.info- بەپێی پلانێک لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ژمارەیەک بەرپرسی ئیداری زاخۆ دەگۆڕدرێن و سەرپەرشتیاری ئیدارەی زاخۆش دەڵێت، لە قۆناغی یەکەمدا چواردە بەڕێوەبەر دەگۆڕدرێن و قۆناغی دیکەش بەڕێوەن.
گۆھدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەو بەرنامەیەی بۆ ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دانراوە دەستی پێ کردووە، ئەمڕۆ یەکەم گۆڕانکاری لە گۆڕینی سەرۆکی شارەوانیی زاخۆ دەستی پێ کرد و لە ئایندەیەکی نزیکدا ژمارەیەک بەڕێوەبەری دیکەی ئیدارەی زاخۆ دەگۆڕدرێن، لە قۆناغی یەکەمدا چواردە گۆڕانکاری ئەنجام دەدرێن و بەڕێوەبەری نوێ دەستبەکار دەبن، بێگومان قۆناغی دیکەیشی بەدوادا دێن.''
سەرپەرشتیاری ئیدارەی زاخۆ دەشڵێت: "گۆڕانکارییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لەسەر چەند پێوەرێکە، لەوانەش کەسانی دەستپاک و لێھاتوو دابنرێن بۆ زیاتر خزمەتکردنی ھاووڵاتیانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، گۆڕانکارییەک بە مەبەستی باشتر بەڕێوەچوونی کاروباری ھاووڵاتیانە''.
قائید میرۆ




