٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیری بازرگانی: ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بەرهەمی گەنم زۆر زیادی کردووە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- وەزیری بازرگانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتی، ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بەرهەمی گەنم زیادی کردووە و تا ئێستا نزیکەی 300 هەزار تۆن گەنم وەرگیراوە و وەرگرتنیشی بەردەوامە و لەم ڕۆژانەدا پارەی تەواوی گەنمی جووتیاران دەدرێت.

کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''ساڵی ڕابردوو 124 هەزار تۆن گەنم ڕادەستی سایلۆ کرا و ئەمساڵ گەیشتووەتە نزیکەی 300 هەزار تۆن کە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زۆر زیادی کردووە''.

کەمال موسلیم گوتیشی: ''ئەمساڵ وەکوو ساڵانی پێشوو نییە و پارەی گەنمی جووتیاران دوا ناکەوێت و تا ئێستا سێ تا چوار وەجبەمان دابەش کردووە و لەم دوو-سێ ڕۆژەدا تەواوی پارەکە دەدرێت''.

موسلیم گوتیشی: ''وەرگرتنی گەنم بەردەوامە و بەردەوامیش دەبێت و دەکرێتە ئارد و لە بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتیاندا دابەش دەکرێت.''

 

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار