دهزگای خێرخوازیی بارزانی له دهۆك 50 قۆتابخانە نۆژهن دەكاتەوە

دهۆك-KDP.info- لە دهۆك و زاخۆ، دهزگای خێرخوازیی بارزانی، 50 قۆتابخانە نۆژەن دەكاتەوە و بەر لەوەی خوێندنی ساڵی نوێ دەست پێ بكات، كاركردن تیایاندا تەواو دەبێت.
عهبدولواحد ئهتروشى، بهرپرسی نووسینگەی دهۆكی دهزگای خێرخوازیی بارزانی ئەمڕۆ دووشەممە، لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند: "لە زاخۆ، ئاكرێ، ئامێدیێ ئێمە نوێنەرایەتیمان هەیە، پرۆژەیەكی گرنگمان بۆ نۆژەنكردنەوەی قوتابخانەكانی سنووری پارێزگای دهۆك و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئامادە كردووە، كە لیستەكە بە هاوكاریی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردە بە رێكوپێكی ئامادە كراوە".
لای خۆیەوە، عومهر عهلى، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی پارێزگای دهۆك گوتی: "ئەم پرۆژەیە لە دهۆك و زاخۆ سوودێكی زۆری دەبێ، چونكە لە ئاستێكی بەرزدایە، بێ گومان ئەو پرۆژەیە دەبێتە هۆی باشتربوونی ئاستی پەروەردە لە سنوورەكەمان".
بهرپرسی نووسینگەی دهۆكی دهزگای خێرخوازیی بارزانی ئەوەشی دووپات كردەوە: "بەر لەوەی ساڵی نوێی خوێندن دەست پێ بكات، پرۆژەكەمان تەواو دەكەین، ئەم پرۆژەی بۆژەنكردنەوەی قوتابخانانە چوار قۆناغ دەگرێتەوە، وەك بۆیاغكردنەوەی دیوارەكان، دروستكردن و گۆڕینی دەرگا و پەنجەرەی قوتانحانەكان، دابینكردنی لایەنی تەندروستی و پێداویستییەكانی خۆپارێزی، هەروەها كارەبا بە شێوەیەكی رێكوپێك بۆ قوتابخانەكان چاك دەكرێت".
ڕامان وریا




