٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دکتۆر سالار عوسمان سوپاس و رێزلێنانی پێشکەشی ستافی شانۆگەریی (دواڕۆژەکانی بابلۆ) کرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- دکتۆر سالار عوسمان بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، سوپاس و ڕێزلێنانی پێشکەشی ستاف و شانۆکارانی شانۆگەریی (دواڕۆژەکانی بابلۆ) کرد، کە توانییان بە سەرکەوتوویی و بە گڕوتێن و پشوودرێژییەکی ھونەریانەوە ئەم شانۆگەریە پێشکەش بکەن.

دواتر دکتۆر سالارعوسمان لەگەڵ تەواوی ستافی شانۆگەرییەکە کۆبووەوە و ڕۆڵ و ماندووبوونیانی بەرز نرخاند، کە نموونەیەکی جوانیان پێشکەش کردووە. 

هەروەها باسی لەوەش کرد، کە ئەم شانۆگەرییە دەبێتە وەرچەرخانێک لە مێژووی شانۆگەریی کوردیدا، گوتیشی ئێستا ئێوە چوونەتە نێو ماڵباتی کوردی و ئەوەیش پێشکەوتنێکی ترە و جێی دەستخۆشییە.

لەکۆتاییدا بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان ئەوپەڕیی پاڵپشتی و پشتگیریی بۆ ستافەکە دووپاتکردنەوە و هیوای  بەخشش و بەردەوامی بۆ خواستن.

هەواڵی پەیوەندیدار