٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

چەند بڕیارێک لە بەرژەوەندیی خەڵکی ناوچە سنوورییەکان دەدرێن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- سەرۆکی لیژنەی لێکۆلینەوە لە ڕووداوەکانی زاخۆ گوتی، دوای لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکانی زاخۆ ڕاپۆرتێکیان ئامادە کردووە کە کوژراوەکان بە شەهید هەژمار بکرێن و دوو لیوا لە خەڵکی ناوچەکە دروست بکرێت و ببنە پاسەوانی سنوور و ئەوانەی زیانیشیان بەر کەوتووە، قەرەبوو بکرێنەوە.

سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکانی زاخۆ، سەگڤان سندی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''سەردانی ئەو ناوچانەمان کرد کە تۆپباران کراون و خەڵکیان لێ بووەتە قوربانی و ڕاپۆرتی خۆمان ئامادە کردووە و تەنها ماوە بیدەین بە پەرلەمان و دەنگی لەسەر بدرێت و ببێتە بڕیار.''

سەگڤان سندی گوتیشی: ''لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە خەڵکی زیانپێکەوتوو قەرەبوو بکرێنەوە و ئەوانەی بەم دواییە و ئەوانەی پێشتریش بەهۆی تۆپباران و پەکەکەوە شەهید بوون، بە شەهید هەژمار بکرێن، کە لە سنووری دهۆک نزیکەی 100 کەس شەهید بوون و دوو لیواش لە خەڵکی ناوچەکە بۆ سنوور دروست بکرێن.''

سندی ڕوونیشی کردەوە، چاوەڕێ دەکەن پەرلەمان کۆ بێتەوە و بڕیاری کۆتایی بدرێت و بکەوێتە واری جێبەجێکردنەوە.

 

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار