برووسکەی پیرۆزبایی راگەیاندنی پارتی، بە بۆنەی(١٩)ەمین ساڵیادی دەرچوونی رۆژنامەی(ئەڤرۆ)

ھەولێر-KDP.info- دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بە بۆنەی(١٩)ەمین ساڵیادی دەرچوونی رۆژنامەی(ئەڤرۆ) پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر و کادیران و كارمەندان و خوێنهرانی رۆژنامەی(ئەڤرۆ) دەكات.
دەقی برووسکەی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی(١٩)ەمین ساڵیادی دەرچوونی رۆژنامەی(ئەڤرۆ)
بەڕێزان/ سەرنووسەر و ستافی بەڕێوەبردن و نووسەران و کادیر و کارمەندانی رۆژنامەی (ئەڤرۆ)..
بەبۆنەی(١٩)ەمین ساڵیادی دەرچوونی یەکەمین ژمارەی رۆژنامەی(ئەڤرۆ، گەرمترین پیرۆزبایی لە خۆمان و ئێوه و تهواوی خوێنەرانی رۆژنامەکە دەکەین و، هیوادارین بۆ ساڵی داهاتوو لە هەموو روویەکەوە هەنگاوی نوێتر و باشتر بنێن.
رۆژنامهی (ئهڤرۆ) وهك رۆژنامهیهكی رۆژانه به ناوەرۆکێکی بەپێز و دیزاین و قهبارهیهكی قهشهنگ بهدیداری خوێنهرانی دهگات و رۆڵێكی گرینگ و بهرچاوی ههیه له ریزبهندی رۆژنامه دهستهخوشكهكانی تری راگەیاندنی پارتیمان.
دەرچوونی رۆژنامەی(ئەڤرۆ) بە دەسکەوتێکی دیکەی گرنگی پارتیمان و دهڤهری شۆڕشگێری بادینان و تهواوی كوردستان دادەنرێت بۆ خزمەتگەیاندن بە بواری راگەیاندن بەگشتی و رۆژنامەگەری کوردیمان بەتایبەتی، بۆیە رۆڵی ئێوە و جێدەستتان لەو کاروانەی کارکردنتان دیار و کاریگەرە.
دووبارە بەو بۆنەیەوە پشتیوانی تهواوی خۆمان بۆ بەرەوپێشچوونی رۆژنامەی(ئەڤرۆ) دووپات دەکەینەوە و بە هیوای پێشكهوتن و سهركهوتنی زیاتر له كارهكانتان...
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
٣١ـی٧ـی٢٠٢٢




