سەرۆكی هەرێمی كوردستان: ئه‌و دایكانه مایه‌ى شانازین و ده‌ستیان ماچ ده‌كه‌م

هه‌ولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە پەیامێكیدا لە یادی سی و نۆ ساڵەی جینۆساید و ئەنفالكردنی هەشت هەزار مێردمنداڵ و گەنج و پیاوی سڤیلی بارزانیدا رایدەگەێنێت، بێسەروشوێنكردن و ئەنفالی بارزانییەكان هێزێكی گەورەتری بەخشیە بەرخودانی گەلی كوردستان.
دەقی پەیامەکەی سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له یادى ئه‌نفالى بارزانییاندا:
ئه‌مڕۆ له سى و نۆ ساڵه‌ى یادى جینۆساید و ئه‌نفالكردنى هه‌شت هه‌زار مێردمنداڵ و گه‌نج و پیاوى سڤیلى بارزانیدا، سه‌رى ڕێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌م گیانى پاكى ئه‌نفالكراواندا داده‌نوێنین، به‌وپه‌ڕى شكۆوه یادیان ده‌كه‌ینه‌وه.
سڵاو و ڕێز بۆ خێزان و كه‌سوكاریان ده‌نێرین كه دواى ئه‌و تاوان و مه‌رگه‌ساته، به‌رگه‌ى ژیانێكى زۆر سه‌خت و تاڵیان گرت و هه‌زاران دایكى سه‌ربه‌رز، به ته‌نیا و بێچاره ئه‌ركى بژێوی و په‌روه‌رده‌كردنى منداڵانیان كه‌وته ئه‌ستۆ و نه‌وه‌یه‌كى دڵسۆزیان پێگه‌یاند. ئه‌و دایكانه مایه‌ى شانازین و ده‌ستیان ماچ ده‌كه‌م.
وه‌ك چۆن هه‌موو ئه‌و تاوان و مه‌رگه‌ساتانه‌ى مێژوو نه‌یانتوانى ئیراده‌ى گه‌لى كوردستان بۆ ژیان و مانه‌وه بشكێنن، بێسهروشوێنكردن و ئه‌نفالى بارزانییه‌كانیش هێزێكى گه‌وره‌ترى به‌خشیه به‌رخودانى گه‌لى كوردستان و تێكۆشانى له‌پێناو ئازادی‌دا و تاوانبارانى ئه‌نفال نابوود بوون.
ئه‌مڕۆ له‌م یاده‌دا كه ڕوفاتى سه‌د ئهنفالكراوى بارزانى به خاكى پیرۆزى نیشتمان ده‌سپێرین، دڵ و هۆش و خه‌یاڵم لاى دایك و هاوسه‌ر و خوشكانى جگه‌رسووتاوى ئه‌نفالكراوان و منداڵ و كه‌سوكاریانه، هاوسۆز و هاوخه‌میانم. سوپاس و پێ‌زانین بۆ خه‌ڵكى جوامێرى هه‌ولێر و هه‌موو ئه‌وانه‌ى یارمه‌تیى كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوانیان دا.
سڵاو و دروود بۆ گیانى پاكى شه‌هیدان، یادیان هه‌میشه به خێر.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/7/31




