نێچیرڤان بارزانی: لایه‌نه عێراقیه‌كان بانگهێشت ده‌كه‌ین بێن له پایته‌ختى دووه‌میان ده‌ست به گفتوگۆ بكه‌ن

هه‌ولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی دۆخی عێراق راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، بە نیگه‌رانییه‌كى قووڵه‌وه له دۆخى سیاسیى عێراق و پێشهاته‌كانى ده‌ڕوانن و دەشڵێت، هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌میشه به‌شێك ده‌بێت له چاره‌سه‌ر، "بۆیه لایه‌نه سیاسییه په‌یوه‌نداره‌كانى عێراق بانگهێشت ده‌كه‌ین بێن له هه‌ولێرى پایته‌ختى دووه‌میان ده‌ست به گفتوگۆیه‌كى كراوه‌ى كۆكه‌ره‌وه بكه‌ن."
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
به نیگه‌رانییه‌كى قووڵه‌وه له دۆخى سیاسیى عێراق و پێشهاته‌كانى ده‌ڕوانین، داوا له لایه‌نه سیاسییه ناكۆكه‌كان ده‌كه‌ین ئه‌وپه‌ڕى دان به خۆیاندا بگرن و بۆ چارسه‌ركردنى كێشه‌كان گفتوگۆى ڕاسته‌وخۆ ده‌ستپێ بكه‌ن. له‌م دۆخه هه‌ستیاره‌دا ئاڵۆزبوونى زیاترى دۆخه‌كه، ئاشتیى كۆمه‌ڵایه‌تى و ئاسایش و سه‌قامگیریى وڵات ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
له كاتێكدا ڕێز له خواستى خۆپیشاندانى ئاشتیانه‌ى جه‌ماوه‌ر ده‌گرین، جه‌خت له پاراستنى دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت و ئاسایش و سه‌ر و ماڵى هاووڵاتییان و كارمه‌ندانى ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه. گه‌لى عێراق شایانى ژیان و ئێستا و داهاتوویه‌كى باشتره و ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیى هاوبه‌شى هه‌موو هێز و لایه‌نه‌كانه پێكه‌وه عێراق له‌م دۆخه هه‌ستیار و مه‌ترسیداره ده‌رباز بكه‌ن.
هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌میشه به‌شێك ده‌بێت له چاره‌سه‌ر، بۆیه لایه‌نه سیاسییه په‌یوه‌نداره‌كانى عێراق بانگهێشت ده‌كه‌ین بێن له هه‌ولێرى پایته‌ختى دووه‌میان ده‌ست به گفتوگۆیه‌كى كراوه‌ى كۆكه‌ره‌وه بكه‌ن و له سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانى وڵات بگه‌نه لێكگه‌یشتن و ڕێككه‌وتن. هیچ كێشه‌یه‌ك نییه به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر نه‌كرێت.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان




