سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى پێشوازیى ڕوفاتى ئه‌نفالكراوانى بارزانیدا ده‌كات

ێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2022/7/30 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به ئاماده‌بوونى به‌ڕێز سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى، به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى پێشوازیكردن له گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ڕوفاتى سه‌د ئه‌نفالكراوى بارزانیدا كرد كه له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه به‌ڕێزان نوێنه‌رى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان، جێگرانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كورستان، جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، نوێنه‌رى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و نوێنه‌رانى لایه‌نه سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كان و نوێنه‌رانى وڵاتان و دیپلۆماتكاران ئاماده‌ى بوون، وتارى هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێزان سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى، نوێنه‌رى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، وه‌زیرى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، پێشكه‌ش كران.
دواتر فیلمێكى به‌ڵگه‌نامه‌یى ده‌رباره‌ى ئه‌نفالكردنى هه‌شت هه‌زار مێردمنداڵ و گه‌نج و پیاوى بارزانى نمایش كرا كه سى و نۆ ساڵ پێشتر وه‌ك ئه‌مڕۆ هاوینى ساڵى 1983 له‌سه‌ر ده‌ستى ڕ‌ژێمى ئه‌وساى عێراق ئه‌نجام درا، ئینجا تاجه‌گوڵینه‌ى به‌شدارانى ڕێوڕه‌سمه‌كه له‌سه‌ر ڕوفاته‌كان دانران.
بڕیار وایه سبه‌ى یه‌كشه‌ممه 2022/7/31 ڕوفاتى ئه‌و سه‌د ئه‌نفالكراوه بارزانییه له ڕێوڕه‌سمێكى دیكه‌دا له مۆنۆمێنتى ئه‌نفالكراوه بارزانییه‌كان له ناوچه‌ى بارزان به خاك بسپێردرێن.




