٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی كۆچی

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی (یەکی موحەرەم) سەری ساڵی نوێی کۆچی پەیامێکی بڵاوکردەوە، ده‌قى پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی (یەکی موحەرەم) سەری ساڵی نوێی کۆچی:

بەبۆنەی (یەکی موحەرەم) سەری ساڵی نوێی کۆچی، گەرمترین پیرۆزبایی  لەسەرجەم مسوڵمانانی کوردستان و عیراق و جیھان دەکەین و، ھیوادارین ئەو بۆنە پیرۆزە ببێتە ھەوێنی خێر و خۆشی و ئاسوودەیی بۆ تەواوی کۆمەڵگاکەمان بە ھەموو پێکھاتەکانیەوە و مایەی کۆتایی ھاتنی کێشە و دەردەسەرییەکان بێت.

لەو دەرفەتەدا دووبارە جەخت دەکەینەوە سەر پتەوکردنی گیانی ئاشتەوایی و لێبوردەیی و بەرقەراربوونی سەقامگیری و ھاوئاھەنگی کۆمەڵایەتی و سیاسی و دوورخستنەوەی خولیا و بیری شەڕانگێزی و توندوتیژی لە ھەرێمی کوردستان.

جارێکی دیکە سەری ساڵی نوێی کۆچی لەسەرجەم مسوڵمانان پیرۆزبێت...

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
١ـی موحەرەمی١٤٤٤ـی کۆچی
٣٠ـی٧ـی٢٠٢٢زایینی

هەواڵی پەیوەندیدار