٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەڵەبجە.. دەزگای خێرخوازیی بارزانی ٢٠ قوتابخانە نۆژن دەكاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەڵەبجە-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی، (٢٠) قوتابخانەی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە نۆژن دەكاتەوە.
كارزان سەلام، بەرپرسی ئۆفیسی هەڵەبجەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، ئەمڕۆ لە پرێس كۆنفڕانسێكدا، ڕایگەیاند: ”ئۆفیسی هەڵەبجەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، ئەمڕۆ پڕۆژەی نۆژەنكردنەوەی (٢٠) قوتابخانەی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە ڕادەگەیەنێت، كە ئەم پڕۆژەیە پڕۆژەیەكی دەزگای خێرخوازیی بارزانییە و پێك هاتووە لە نۆژنكردنەوەی (٢٠٠) قوتابخانە لە تەواوی پارێزگاكانی كوردستان''.

ڕامان وریا

هەواڵی پەیوەندیدار