ته‌رمی خوالێخۆشبوو یاسین به‌رواری گه‌ڕێنرایه‌وه خاكی كوردستان

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 28-7-2022 به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان سیداد بارزانی و دلشاد بارزانی نوێنه‌رانی سه‌رۆك بارزانی و به‌ڕێز مه‌تین دلۆڤان بارزانی نوێنه‌ری به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌ڕێز فازل میرانی سكرتێر و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌رپرسانی حزبی و حكوومی و كادیر و ئه‌ندامانی پارتی و خانه‌واده و كه‌س و كار و دۆست و هاوخه‌بات و هه‌ڤالانی، له ڕێوڕه‌سمێكدا كه له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، پێشوازی له ته‌رمی خوالێخۆشبوو یاسین به‌رواری پێشمه‌رگه‌ی دێرین و كارگێڕی لقی 7ی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌مه‌ریكا و كه‌نه‌دا كرا.

له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا دوای پێشكه‌شكردنی وته‌ی به‌خێرهێنان، به‌ڕێز فازل میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و تیایدا باسی له ڕۆڵ و خه‌باتی خانه‌واده و خودی خوالێخۆشبوو یاسین به‌رواری كرد و خه‌باتی بنه‌ماڵه‌كه‌یانی له خه‌باتی ڕزگاریخوازیی كوردستاندا ته به ئه‌مڕۆ ده‌گات، به‌رز نرخاند و به ناوی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتییه‌وه سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده و كه‌س و كار و هه‌ڤالان و گشت كادیرانی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد.

هه‌ر له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا ئاماده‌بووان تاجه‌گوڵینه‌ی ڕێز و وه‌فادارییان له‌سه‌ر ته‌رمی خوالێخۆشبوو یاسین به‌رواری دانا و دواتر ته‌رمه‌كه‌ی به‌ره‌و و شاری دهۆك به‌ڕێخرا و له‌و‌ێش له ڕێوڕه‌سمێكدا به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری به‌رپرسانی حزبیی بادینان و به‌ڕێز پارێزگاری دهۆك و به‌رپرسانی حكوومی و خه‌ڵكی شاری دهۆك، ته‌رمی خوالێخۆشبوو یاسین به‌رواری له گۆڕستانی شاخكێ به‌خاك سپێدرا. له وته‌یه‌كدا به‌ڕێز جه‌عفه‌ر ئێمنكی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان باسی خه‌بات و قوربانیدانی خوالێخۆشبوو هه‌ڤال یاسین به‌رواری له قۆناغه جیاوازه‌كانی شۆڕشه‌كانی كوردستاندا كرد و پرسه و سه‌ره‌خۆشیی له خانه‌واده و هه‌ڤالان و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو و ته‌واوی كادیرانی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد.
پاشنیوه‌رۆی ڕۆژی هه‌ینی 29-7-2022 له مزگه‌وتی سه‌یدۆ له شاری دهۆگ پرسه‌ی خوالێخۆشبوو به‌ڕێوه ده‌چێت.




