٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قۆناغی دووەمی شەقامی 150 مەتری لە کۆتاییدایە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سەرپەرشتیاری دروستکردنی قۆناغی دووەمی شەقامی 150 مەتریی هەولێر گوتی، کارکردن بە شێوەیەکی زۆر باش بەڕێوە دەچێت و ئێستا نزیکەی 85%ی تەواو بووە و لە قۆناغی کۆتاییدایە و ئەمساڵ تەواو دەبێت.

کەیفی فارس، سەرپەرشتیاری دروستکردنی قۆناغی دووەمی شەقامی 150 مەتریی هەولێر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''دروستکردنی قۆناغی دووەمی شەقامی 150 مەتریی شاری هەولێر لە قۆناغی کۆتاییدایە و ئەمساڵ تەواو دەبیت و دەکرێتەوە، چونکە 85%ی تەواو بووە.''

کەیفی فارس گوتیشی: ''ئێستا کاری گاردرێل و دانانی هێمای هاتوچۆ و کۆتاقاتی قێر کە قاتی سێیەممە دەکرێت، واتا وردەکارییەکانی ماوە و درێژاییەکەیشی 7،5 کم دەبێت و لە ڕێگای شەقڵاوە تا کەسنەزانە و کاری باش و خێرای تێدا دەکرێت.''

 

بڵند ئیبراهیم


 

هەواڵی پەیوەندیدار