بڕیارەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کەلوپەلی خۆراکیی هەرزان کردووە

هەولێر -KDP.info- دوای ئەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان باجی لەسەر ژمارەیەکی زۆری کەلوپەلی خۆراکی هەڵگرت، ڕاوێژکارێکی وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتی، بڕیارەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کەلوپەلی خۆراکیی هەرزان کردووە.
فەتحی مەجید، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''بڕیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەڵگرتنی باج لەسەر ژمارەیەکی زۆری کەلوپەلی خۆراکی وای کردووە نرخی خۆراک هەرزان بێت و نرخەکەی بێتە خوارێ، چونکە کاریگەریی زۆری هەیە و لەگەڵ ئەوەشدا ڕێککەوتنی ڕووسیا و ئۆکراینا وای کرد گەنم و زەیتیش هەرزان بێت.''
ڕاوێژکاری وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونیشی کردەوە: ''ئەو بڕیارە کە باج لەسەر کۆمەڵێکی زۆری کەلوپەل هەڵگیراوە، وای کردووە نرخی کەلوپەل هەرزان بێت، ئەوەش وای کردووە کە خەڵک سوودی لێ وەربگرێت و لە بەرژوەندیی خەڵکی خۆماندایە.''
بڵند ئیبراهیم




