هه‌ولێر و به‌غدا پێکەوە بەستنی تۆڕی کارەبایان تاوتوێكرد

ھەولێر-KDP.info- هه‌ردوو وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق و هه‌رێمی کوردستان كۆ بوونه‌وه، گفتوگۆیان له‌باره‌ی رێكخستن و پێكه‌وه‌به‌ستنی تۆڕی كاره‌بای عێراق و هه‌رێم كردووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 26 ى 7 ى 2022، عادل کەریم وەزیری کارەبای عێراق سەردانی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کرد و لە دیدارێکدا لەگەڵ کەمال محه‌مه‌د ساڵح وەزیری کارەبا باسیان لە رێکخستن و پێکەوە بەستنی تۆڕی کارەبای عێراق و هەرێمی کوردستان کرد.
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، لە بارەی دابینکردنی پارە بۆ جێبەجێکردنی هەندێ پڕۆژەی گرنگی کارەبا کە بواری بەرهەمهێنان و گواستنەوەیه گفتوگۆیان کرد.
ڕامان وریا




