٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نەجات حەسەن: پارتی ڕۆژی کۆنگرە دیاری دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- بڕیارە لە چەند ڕۆژی داھاتوودا پارتی دیموکراتی کوردستان ژمارەیەک بڕیار لەبارەی کۆنگرەی ١٤ دەربکات و جێگری سەرۆکی لیژنەی ئامادەکارییەکانی کۆنگرەش ئاشکرای کرد، ڕۆژی بەڕێوەچوونی کۆنگرە دیاری دەکرێت.

نەجات حەسەن، جێگری سەرۆکی لیژنەی باڵای ئامادەکاری ١٤مین کۆنگرەی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بەھۆی ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە گرفت دێتە پێشەوە بۆ ئامادەکارییەکانی کۆنگرەی ١٤ی پارتیمان لە ھەندێ شوێن، لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە ھاوکار دەبین بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتانە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان''.

جێگری سەرۆکی لیژنەی باڵای ئامادەکاری کۆنگرەی پارتی دەشڵێت: "لە سنووری پارێزگای نەینەوا لیژنەیەک پێک ھاتووە و کار بۆ ئامادەکارییەکانی کۆنگرە دەکات، لە ئایندەیەکی نزیکدا ھەموو لیژنەکانی تایبەت بە ئامادەکارییەکانی کۆنگرە لە ھەموو ناوچەکان دەستبەکار دەبن''.

نەجات حەسەن ڕوونی کردەوە: ''کار بۆ ئەوە دەکەین دەست بە ئامانجەکانمانەوە بگرین، لیژنەکانی ئامادەکاری کۆنگرە کار بۆ دیاریکردنی ڕۆژی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی پارتی دەکەن و سەردانی ھەموو ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لق  و دەزگە و مەکتەبەکانی حزب دەکەن تا بەرنامەی پێویست بۆ کۆنگرە دابنرێن''.

 

قائید میرۆ


 

هەواڵی پەیوەندیدار