په‌یامێك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه

زنجیره په‌لامارى شه‌وى ڕابردووى داعش له سنوورى به‌غدا، دیاله، سه‌ڵاحه‌دین و كه‌ركووك بۆ سه‌ر هێزه چه‌كداره‌كان و پۆلیسى فیدراڵیى عێراق كه حه‌وت شه‌هید و و زیاتر له بیست بریندارى لێكهوتهوه، زه‌نگى مه‌ترسییه‌كى جددیه.
جموجۆڵ و به‌هێزبوونه‌وه‌ى داعش و فراوانبوونى هێرش و په‌لاماره‌كانى، هه‌ڕه‌شه‌ى ڕاسته‌قینه له ئاسایش و سه‌قامگیریى ته‌واوى عێراق ده‌كه‌ن كه پێویسته به جددى هه‌ڵوه‌سته‌ى له‌سه‌ر بكرێت و وه‌ڵامى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى بدرێته‌وه.
بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ى داعش، پێویسته هاریكارى و هه‌ماهه‌نگییه‌كى كاراتر له‌نێوان سوپا و هێزه چه‌كداره‌كان و پێشمه‌رگه و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا بكرێت. هه‌روه‌ها پێویسته پشتگیریى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام بێت.
بارودۆخى ئه‌منى و سیاسیى عێراق، هاریكارى و كارى هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌یى له ته‌واوى هێز و لایه‌نه عێراقییه‌كان ده‌خوازێت بۆ ئه‌وه‌ى هه‌مووان پێكه‌وه سه‌ختییه‌كان تێپه‌ڕێنن و چیتر دۆخى ئاڵۆزیى سیاسى نه‌بێته هۆكارى تێكچوونى ئاسایش و سه‌قامگیرى و به‌هێزبوونه‌وه‌ى زیاترى داعش.
سه‌ره‌خۆشى له خێزان و كه‌سوكارى شه‌هیدان ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌میانم، هیواى زووچاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازم.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/7/25




