٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی ناوخۆ رێنمایی نوێی بڵاوکردەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رێنماییەکانی پێدانی مۆڵەتی چەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: دەسەڵاتی پێدانی مۆڵەتی چەک لەلایەن وەزیری ناوخۆ، پارێزگارەکان و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان دەبێت.

لە رێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ هاتووە: "مۆڵەتی دەستداری و هەڵگرتن و نوێکردنەوەی چەکی ئاگرین تفاقی، بەپێی ماددەی پێنج لە یاسای چەک، دەدرێت بە هاووڵاتییانی دانیشتووی هەرێمی کوردستان".

ئاماژە بەوەشکراوە: "بڕی تفاقی رێگەپێدراو بۆ چەکی ئاگرینی مۆڵەت پێدراو بەمشێوەیە دەبێت: چەکی ئاگرین لە جۆری دەمانچە 45 فیشەك، چەکی ئاگرین قەبارە 39 و 7.62،( 120) فیشەک".

وەزارەتی ناوخۆ، راشیگەیاندووە: "پێشکەشکردنی داواکاری بۆ دەسەڵاتی مۆڵەتدان لە وەزارەت یان بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ناوخۆی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دەبێت، بۆ پێدانی مۆڵەتی دەستداری یان هەڵگرتن یان هەردووکیان بەیەکەوە کە هۆکار و پاساوی رەوای داواکردنی مۆڵەتەکە لە خۆگرتبێت".

بۆ ئەو کەسانەی داوای مۆڵەتی چەک هەڵگرتن دەکەن، روونکراوەتەوە، دەبێ شەش وێنەی رەنگاوڕەنگ، کارتی نیشتمانی عێراقی و ناسنامەی باری شارستانی، هێنانی بەڵگەنامەی (عدم محکومیە) لە بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی بەڵگەکانی تاوان، وەرگرتنی رەزامەندی ئاسایش، هێنانی راپۆرتی پزیشکی لەلایەن لیژنەی پزیشکی فەرمی کە بیسەلمەنێنێت شیاوە بۆ دەستداری و هەڵگرتنی چەک لە رووی دەروونی و جەستەیی و عەقڵییەوە".

ڕامان وریا

هەواڵی پەیوەندیدار