٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەرئەنجامی سەردانەکەی سەرۆکی حکوومەت لەماوەیەکی نزیکدا دەردەکەوێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، سەردانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان زۆر ئیجابی بوو، ھەروەھا رێککەوتنی سەرەتایی لەگەڵ بەغدا کراوە و بڕیاردراوە سەرجەم فشارەکانی وەزارەتی نەوتیش ڕابگرێت و ھەرێمی کوردستان بەپێی دەستوور کاری لە بواری نەوت کردووە، بۆیە لە ماوەیەکی نزیکدا ئەنجامی سەردانەکە دەردەکەوێت.

دکتۆر سەباح سوبحی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "سەردانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغدا زۆر ئیجابی بوو، ھاوکات لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق رێککەوتنی سەرەتاییان کردووە لەبارەی مەلەفی نەوت و لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری کۆبوونەوە و داوای لێکردووە پێویستە مامەڵەیان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان وەکو ھەرێمێکی فیدڕالی دەستووری بێت و بەپێی دەستوور بڕیار بدرێت، چونکە ھەرێمی کوردستان  زیادەڕۆیی لەسەر دەستوور نەکردووە و یاسای نەوت و غازی ھەرێم ھی ساڵی ٢٠٠٧ەو کاری خۆی کردووە و مامەڵەیەکی نێودەوڵەتی کردووە، ناکرێت بەشێوەیەک لەشێوەکان دادگای فیدڕالی بڕیاربدات ھەموو شتێک ڕابگیرێت، ئەو سەردانەش دوای کۆنگرەی سعوودیا ھات کە سەرۆکی ئەمەریکا جەختی لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا کرد، بەتایبەت لە بواری وزە، چونکە پێویستە لە قۆناغی داھاتوو بازاڕی نەوت و بەرھەمھێنان و نرخیشی جێگیر بێت".

دکتۆر سەباح سوبحی گوتیشی: "وا رێککەوتوون کە نەوتی ھەرێمی کوردستان بەو شێوەی دەرھاتووە یاساییە و پێویست بەفشار ناکات و سەرجەم فشارەکان ڕابگیرێن بەتایبەت لەسەر کۆمپانیاکان و ئەوەی دەکرێت قبووڵکراو نیە، چونکە بێ ھیچ بنەمایەکی یاسایی و دەستووری ئەوە دەکرێت و پێویستی بە بنەمایی یاسایی و دەستووری ھەیە و ھەرێم بەپێی ماددەی ١١١ و١١٢ کاری کردووە ".

سوبحی باسی لەوەشکرد: "سەردانی سەرۆکی حکوومەت زۆر زۆر ئیجابی بووە و دەرئەنجامی سەردانەکە لەماوەیەکی نزیکدا دەردەکەوێت ".

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار