٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دارا جەلیل خەیات: ئەمساڵ جمووجۆڵی بازرگانی زۆر زیادی کردووە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی لە ھەرێمی کوردستان گوتی، شاندی بازرگانی وڵاتان بە بەردەوامی و بەشێوەیەکی بەرچاو بەجۆرێکه‌ ھەفتانە دوو شاند سەردانمان دەکەن بۆ ئەوەی کاری بازرگانی و وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان ئەنجامبدەن، چونکە ھەرێمی کوردستان بۆ کارکردن لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ناوچەیەکی تایبەتە و ئارامە بۆ کارکردن، بۆیە کۆمپانیاکان دەیانەوێت ئەو دەرفەتە بقۆزنەوە و لە ھەرێمی کوردستان کار بکەن.

سەرۆکی یەکێتیی ژوورەکانی بازرگانی لە ھەرێمی کوردستان، دارا جەلیل خەیات، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئەمساڵ جمووجۆڵی بازرگانی لە ھەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و بەردەوام شاندی بیانی دێن لە وڵاتان سەردانمان دەکەن بۆ ئەوەی بتوانن لە ھەرێمی کوردستان دەرفەتیان بۆ برەخسێت و کاری بازرگانی و وەبەرھێنان بکەن و ھەر دوێنێش شاندێکی ئەوروپا سەردانی ئێمەیان کرد، کە کۆمپانیایەکی تێکەڵاو بوو، چونکە ھەرێمی کوردستان لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست تایبەتە بۆ ئەوان، بۆیە دەیانەوێت کارمان لەگەڵ بکەن و پەیوەندی دروست بکەن".

دارا جەلیل خەیات گوتیشی: "ھەفتانە دوو شاند سەردانمان دەکەن و زۆرینەی بیانین و دەیانەوێت ئەو فورسەتەی کارکردن لە ھەرێمی کوردستان ھەیە بقۆزنەوە و کار بکەن، ئێمەش ھەموو ئاسانکاریەکیان بۆ دەکەین چونکە ھەرێمی کوردستان دەرفەتی کارکردنی زۆرە و ئەوانیش مەبەستیانە لە ھەرێم کار بکەن".

خەیات باسی لەوەشکرد: "ئەمساڵ جمووجۆڵی بازرگانی بەراورد بەساڵی رابردوو زۆر زیادی کردووە، چونکە ھەرێمی کوردستان ناوچەیەکی ئارامە بۆ ئەوەی کۆمپانیا بیانیەکان بێن کاری تێدا بکەن بەراورد بە وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست".

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار