٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پڕۆژەی ستراتیژیی ئاوی ئاکرێ تەواو دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

ئاکرێ -KDP.info- بەڕێوەبەری ئاوی هەرێمی کوردستان گوتی، بەشێکی دیکەی بودجە بۆ پڕۆژەی ستراتیژیی ئاوی ئاکرێ تەرخان کراوە و هەندێک ڕێکار هەن هەرکە تەواو بکرێن، دەست بە تەواوکردنی پڕۆژەکە دەکرێت کە ئاکرێ و نزیکەی 30 گوند لێی سوودمەند دەبن.

ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاوی هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''بۆ پڕۆژەی ستراتیژیی ئاوی ئاکرێ ئێستا خەریکی هەندێک گۆڕانکاری و ڕێکخستنی هەندێک دیکۆمێنتارین، هەرکە تەواو بێت دەست بە پڕۆژەکە دەکرێتەوە کە 18 ملیار دیناری بۆ تەرخان کراوە و لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی ئێستا بودجەی زیاتریشی بۆ تەرخان دەکرێت، چونکە ئێستا نرخی کەلوپەلەکان لەگەڵ ڕابردوو زیاتر بووە و وەبەرهێنەرەکە ببینین چۆن دەست بە پڕۆژەکە بکرێت، چونکە پارەی بۆ تەرخان کرابوو وەکوو پێوست کاری تێدا نەکرا، بۆیە ئێستا بڕیارە دەست بە پڕۆژەکە بکرێتەوە و تەواو بکرێت بەپێی هەندێک گۆڕانکاری، چونکە پڕۆژەیەکی گەورەیە و ئاکرێ و نزیکەی 30 گوند و کۆمەڵگا لێی سوودمەند دەبن کە ئاو لە زێی گەورە و لە قەندیلەوە بۆ ئاکرێ ڕاکێشراوە''.

ئاری ئەحمەد گوتیشی: ''58،6%ی ڕێژەی پڕۆژەکە تەواو بووە و گوژمەی سەرەتای پڕۆژەکە 89 ملیار دینار بوو، بەردەوامیش پارەی بۆ خەرج دەکرێت تا تەواو دەبێت''.

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار