وه‌زاره‌تى ناوخۆ چه‌ند بڕیارێكى له‌باره‌ى داماڵینى چه‌كى بێ مۆڵه‌ته‌وه ده‌ركرد

ھەولێر-KDP.info- وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، چه‌ند بڕیارێكى له‌باره‌ى داماڵینى چه‌كى بێ مۆڵه‌ته‌وه ده‌ركرد و تێیدا باس له‌وه كراوه: "12 بنکەی کۆکردنەوەی چەکی جەنگی لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان دەکرێنەوه".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 24/7/2022، وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رێنوێنییه‌كانى داماڵینی چەکی بێ مۆڵەتی بڵاو کردەوە و ئاماژه به‌وه ده‌دات، 12 بنکەی کۆکردنەوەی چەکی جەنگی لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان دەکرێنەوە و پێویستە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان ئەو چەکە جەنگیانە رادەستی بکەن.
لە خاڵێکی دیکەدا هاتووه: "وەزارەتی ناوخۆ بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە و ئاسایش، 12 لیژنە پێک دەهێنێت بە مەبەستی وەرگرتنەوەی چەکی جەنگی و تەقەمەنییەکان لە بنکەکانی وەرگرتن".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، تۆمارکردنی چەکی ئاگرین وەک کلاشینکۆف و هاوشێوەکانی کە قەبارەی فیشەکیان 39 تا 7.62 ملم زیاتر نەبێت و چەکی جۆری دەمانچە و تەقەمنییەکانی کە قەبارەی فیشەکی لە 9 ملم زیاتر نەبێت.
لە بەشێکی دیکه‌ى ڕێنوێنییه‌كه‌دا، ڕوون كراوه‌ته‌وه: "وەزارەتی ناوخۆ 40 بنکەی کۆکردنەوەی چەکی ئاگرین لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی پۆلیس لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و بەشی پۆلیس لە قەزاکان دەکاتەوە بە مەبەستی تۆمارکردنی ئەو چەکانەی دیار کراون".



ڕامان وریا




