فرۆشتنی سیمكارتی بێ مۆڵه‌ت قه‌ده‌غه ده‌كرێت

ھەولێر-KDP.info- راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی رێكخستنی فرۆشتنی سیم‌كارت، به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شی له نێوان وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن بڵاوكرده‌وه و مۆڵه‌تی مانگێك دراوه‌ته كۆمپانیا و بریكاره‌كان، تا فرۆشتنی سیم‌كارت رێك بخه‌ن و دوای ئه‌و ماوه‌یه ته‌واوی ئه‌و شوێنانه داده‌خرێن كه سیم‌كارت به‌بێ مۆڵه‌ت ده‌فرۆشن.
به‌مه‌به‌ستی دانانی میكانیزمه‌كانی جێبه‌جێكردنی بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ژماره 110 له 1/9/2021 تایبه‌ت به رێكخستنی میكانیزمه‌كانی فرۆشتنی سیم‌كارت له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی بواری گه‌یاندن، مۆبایل و ئینته‌رنێت، له هه‌رێمی كوردستان و رێگریكردن له فرۆشتنی سیمكارتی بێ خاوه‌ن، كۆمه‌ڵێك هه‌نگاو گیراوه‌ته‌به‌ر.
پێویسته بگوترێ فرۆشتنی سیمكارتی بێ خاوه‌ن، یه‌كێك له كێشه سه‌ره‌كییه‌كان بووه له بازاڕی گه‌یاندن و هه‌ندێك جار بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه و تاوان بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان .
بۆ هه‌مان مه‌به‌ست، وه‌زاره‌تی ناوخۆ به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن و ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ڵسا به ده‌ركردنی رێنوێنیی ژماره هه‌شتی ساڵی 2021 تایبه‌ت به‌م بابه‌ته، پاڵپشت به گه‌ڵاڵه‌نامه‌ی تایبه‌ت به رێكخستنی میكانیزمه‌كانی فرۆشتنی سیم‌كارت، له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و گه‌یاندنی حكوومه‌تی فیدراڵ (CMC) بۆ بنبڕكردنی فرۆشتنی سیم‌كارت له بازاڕه‌كان، به‌ده‌ر له مكیانیزمه یاساییه‌كانی فرۆشتن و به خاوه‌نكردنیان به‌پێی بایۆمه‌تری ئه‌لیكترۆنی.
به‌پێی به‌یاننامه هاوبه‌شه‌كه بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیار و رێنوێنیی ئاماژه‌پێدراو، كۆمه‌ڵێك رێكار ده‌گیرێنه‌به‌ر كه ئامانج لێی كۆتاهێنان به كێشه‌كه‌یه.
له یه‌كه‌م رێنوێنیدا باس له‌وه كراوه مۆڵه‌تی یه‌ك مانگ، له‌مڕۆوه تا 23/8/2022 ده‌درێته سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی پێوه‌ندی مۆبایل و ئینته‌رنێت، به ئاگاداركردنه‌وه‌ی بریكاره‌كانی فرۆشتنی سیم‌كارت له بازاڕه‌كان، سه‌ره‌كی و لاوه‌كی، به‌مه‌به‌ستی ده‌رهێنانی مۆڵه‌ت له وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به ڕه‌زامه‌ندی ئاسایشی تایبه‌تمه‌ند كه له رێنوێنییه‌كه‌دا نووسراوه.
له رێنوێنیی دووه‌مدا ئاماژه به‌وه كراوه، له رۆژی 24/8/2022 به دواوه ده‌ست ده‌كرێت به هه‌ڵمه‌تی داخستنی گشت ئه‌و شوێنانه‌ی كه سیم‌كارت ده‌فرۆشن و مۆڵه‌تییان نییه، له لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامییه‌ته‌كان له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان، فرۆشتنی سیمكارتی بێ مۆڵه‌ت قه‌ده‌غه ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها باس له‌وه كراوه به‌مزووانه وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن كه‌مپینێكی راگه‌یاندن ئه‌نجام ده‌دات، له گشت هۆكاره‌كانی راگه‌یاندنی بیستراو و بینراو بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی هاووڵاتییان، به پێویستیی تۆماركردنی سیمكارته‌كانیان كه به ناوی خۆیان نییه.
له خاڵی سێیه‌مدا هاتووه له دوای جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كان، لیژنه‌كانی به‌دواداچوون كه له رێنوێنییه‌كه‌دا هاتووه، كاری پێویست ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌باره‌ی پشكنین و سه‌ردان بۆ بازاڕه‌كان بۆ دڵنیابوون له ئاستی جێبه‌جێكردنی ئه‌م رێنوێنییه، به سه‌رپه‌رشتی پارێزگار خۆی و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره سه‌ربه‌خۆیه‌كان .
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا داوا له هاووڵاتییان و كۆمپانیاكانی بواری پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری پێوه‌ندی، مۆبایل و ئینته‌رنێت كراوه، هاوكار و پابه‌ند بن به جێبه‌جێكردنی رێنوێنیی سه‌ره‌وه به به‌مه‌به‌ستی سه‌رخستنی ئه‌م پرۆسه‌یه، له پێناو به‌رژه‌وه‌وه‌ندی هاووڵاتییان و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و گیروگرفتانه‌ی كه پێوه‌ندیان به سیمكارتی بێ خاوه‌نه‌وه هه‌یه.
ڕامان وریا




