٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمساڵ 250 هەزار تۆن گەنم بە یەک پلە وەرگیراوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانیی هەرێمی كوردستان، ئاماژە بە پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵی جووتیاران دەکات، کە بە شێوەیەکی فراوان لە جووتیارن وەرگیراوە و ئەمساڵ لە ساڵانی ڕابردوو جیاوازتر بووە.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ لە پرێس كۆنفرانسێكدا، سەروەر کەمال، بریکاری وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانیی هەرێمی کوردستان، گوتی: لە 28ی5وە تا ئەمڕۆ، گەنم لە سایلۆکانی هەرێم وەرگیراوە و بەپێی کاتی دیاریکراوی وەزارەتی بازرگانیی عێراق، ئەمڕۆ 24ی7 پرۆسەکە کۆتایی دێت، بەڵام لە هەوڵ داین ماوەکە درێژ ‌بکرێتەوە.

لەبارەی بڕ و نرخی گەنمی وەرگیراو، ئەو بەرپرسەی هەرێمی كوردستان گوتی: ساڵی ڕابردوو 125هەزار تۆن گەنم بە سێ پلەی جیاواز وەگیراوە، بەڵام ئەمساڵ 250 هەزار تۆن گەنم بە یەک پلە وەرگیراوە و وەرگرتنەكە كراوە بووە، بۆ هەر یەك تۆن گەنمیش 850 هەزار دینار دیاری کراوە. ساڵی ڕابردوو 48 ڕۆژ بۆ وەرگرتنی گەنم دیاركرابوو، بەڵام ئەمساڵ 56 ڕۆژ گەنم وەرگیراوە.

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار