شاخەوان عەبدوڵڵا: ئهمڕۆ لێکۆڵینەوە دەکرێت و لە هیچ کەس و لایەنیک قبوڵناکرێت

ههولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لەسەر دۆسیەی ئەشكەنجەدان و سووکایەتیکردن بە پێشمەگەیەکی کاکەیی، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق قسەیکردووە و لەکەس قبوڵ ناکەن دەستدرێژی بکاتە سەر هاووڵاتیان.
شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، "دوای ئەوەی لەلایەن کەسوکارییەوە هەواڵی ئەوەمان پێگەیشت لەلایەن چەند چەکداریک کە خۆیان بەحەشدی شەعبی ناساندووە سوکایەتی بە بەڕێز (ئەیمەن عەبدین) دەکرێت لە خزمانی کاکەیی و لەهەمانکاتدا پێشمەرگەی لیوای نۆیە، دەستبەجێ رووداوەکەم گەیاندە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق".
ئاماژەی بەوەشداوە "لەگەڵ سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری قسەی کردووە و سبەینێ لێکۆڵینەوە لەو رووداوە دەکرێت و لە هیچ کەس و لایەنیک قبوڵناکرێت دەستدرێژی بکاتە سەر هاووڵاتیان، جا لە خزمانی کاکەیی بێت یان هەر تیرە و ئاینزایەک".
ڕامان وریا




