دواجار به ئاگاداری و پشتیوانیی بایدن گفتوگۆی مه‌سرور بارزانی و مسته‌فا كازمی ده‌ستی پێ كرد

هەولێر -KDP.info- به‌پیی ڕاپۆرتێكی كارزان سه‌باح هه‌ورامی، دواجار ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هاته سه‌رخه‌ت، ئه‌مه‌ریكا وه‌ڵامی نامه‌كه‌ی به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی داوه‌ته‌وه كه له 15ی 7ی ئه‌مساڵدا واته 7 ڕۆژ پێش بۆی ناردبوو. چاوه‌ڕوان ده‌كرێت گفتوگۆكانی هه‌ولێر و به‌غدا بگه‌نه ده‌رئه‌نجامی باش، یان لێکتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش، هه‌ربۆیه له‌و باره‌یەوە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌دواداچوونی ورد ده‌كات.
نامەکەی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان بۆ سه‌رۆك بایدن له كاتێكدا بوو كه ناوبراو سه‌ردانێكی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کرد و له سه‌ردانه‌كه‌دا، سه‌ردانی ئیسرائیل و فه‌له‌ستینی كرد و دواوێسته‌گه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ جه‌دده، پایته‌ختی سعوودیه بوو، له‌وێ كۆبونه‌وه‌ی لووتكه‌ی كرد له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی سعوودیه و سه‌رۆكی ئو‌رد‌ن و سه‌رۆكی میسر و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، به‌شێك له نامه‌كه‌ی سەرۆکوەزیران مه‌سرور بارزانی ئه‌وه بووه كه ''هیوادارم دان به مافه ده‌ستوورییه‌كانی كوردستاندا بنرێت و مافه ده‌ستوورییەکانمان له عێراقی فیدراڵی پارێزراو بێت و سوودوه‌رگرتن له سامانە سروشتییه‌كان و سامانی وزه یه‌ك له‌و مافە ده‌ستوورییانه‌ی گه‌لی كوردستانه''. لە وەڵامی ئەو نامەیەدا مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەستپێشخەریی کردووە بۆ گفتوگۆ و چارەسەری کێشە هەڵپەسێردراوەکان، هه‌ر بۆیه ئەمڕۆ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر داوای مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، گەیشتە بەغدا. بە گوێرەی زانیارییەکان، جۆ بایدن لە وەڵامی نامەکەی مەسرور بارزانیدا، داوای لە مەستەفا کازمی کردووە کێشەکان چارەسەر بکات. کازمی دەستپێشخەرییەکی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر هەیە.
وه‌ڵامی ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌رێمی كوردستان له كاتێكدایه كه ئه‌مه‌ریكا به گرنگییه‌وه له دۆسیه‌ی نه‌وت و وزه له ناوچه‌كه ده‌نواڕێت، به‌تایبه‌ت دوای شه‌ڕی ئۆكراینا و ڕووسیا، ئه‌مه‌ریكا داوای له سعودیه كردووه كه هه‌نارده‌ی نه‌وتی زیاتر بكات، فشاره‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقیش له‌سه‌ر دۆسیه‌ی نه‌وتی كوردستان ڕه‌نگه ئه‌مه‌ریكاش نیگه‌ران بكات، چونكه دواجار زۆرێك له شه‌ریكاتی ئه‌مه‌ریكا له بواری نه‌وت له كوردستانن، دواوێستگه‌ی كاركردنی ئه‌مه‌ریكا له‌م بوارەدا ئه‌وه بووه كه چه‌ند مانگێك پێش ئێستا له ڕێگای كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه ئاسانكاری كراوه بۆ شه‌ریكاتی ئه‌مه‌ریكا، كه له كێڵگه‌ی لاناس له بواری به‌نزین وه‌به‌رهێنان بكه‌ن، ئه‌مه‌یش ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێت گرفت بۆ پڕۆسه‌ی نه‌وتی كوردستان دروست ببێت، هاوكات له تویتێكدا مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوای ئه‌وه‌ی گه‌یشته به‌غدا ڕایگه‌یاند: ''زۆر بابه‌ت هه‌یه گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ین، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی 17 ساڵه له ئارادان.''
له‌باره‌ی گرنگیی ئه‌م سه‌ردانه‌وه بۆ به‌غدا، د. بێوار خنسی، ڕاوێژكاری سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ پرسی وزه و ئاسایشی وزه، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئه‌مه بۆ جاری دووه‌مه كاك مه‌سرور بارزانی له دوای ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆكی حكوومه‌ت ده‌چێته به‌غدا و ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو گرفته‌كان به‌دوورگرتن له هه‌ڵڵای ڕاگه‌یاندن و ورووژاندن و بابه‌تی لابه‌لا، ناوچه‌كه گۆڕانكاریی گرنگ به خۆیەوە دەبینێت و هاتنی جۆ بایدن بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لووتكه‌ی بڕیاری وڵاتانی عه‌ره‌بی و كۆبوونه‌وه‌ی توركیا و ئێران و ڕووسیا ده‌رئه‌نجامی ڕاگرتنی باڵانس و هاوسه‌نگییه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و قۆناغی خراپتر نەچێت، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه سه‌رۆكی حكوومه‌ت، به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی نامه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا نارد، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شدار بێت له‌وه‌ی گرفتی هه‌ولێر و به‌غدا بێته چاره‌سه‌ركردن".
ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو: له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی به‌ڕێز مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ به‌ڕێز كاك مه‌سرور بارزانی گه‌یشته به‌غدا، سەرۆکوەزیران مه‌سرور بارزانی به‌وردی باسی له‌وه كردووه كه ده‌یانه‌وێت گرفتی 17 ساڵی داهاتوو چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام بابه‌ته سه‌ره‌كییه‌كه پرسی نه‌وت و گازه كه ژێده‌ری سه‌رچاوه‌ی داهاتی هه‌موو عێراق و كوردستانه، بۆیه ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه زۆر گرنگە بۆ ئه‌وه‌ی له‌م كاته‌دا گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن".
به‌پێی زانیاریی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاستی پێشوازی له سه‌ردانه‌كه و گه‌رموگوڕی له گفتوگۆكاندا ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه له ئاستی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییشدا هه‌وڵی جددی هه‌یه كه ئه‌و پرسه به‌بێ گرفت چاره‌سه‌ر بكرێت، چونكه پڕۆسه‌ی نه‌وت و وزه‌ی كوردستان بووه‌ته ئه‌مری واقع له ناوچه‌كەدا و ناتوانرێت نكۆڵیی لێ بكرێت، له ئاستی ئه‌مه‌ریكاشدا هه‌فته‌ی ڕابردوو بەپێی ڕاگەیاندراوێكی كۆمپانیای (گیپسۆن دان)ی ئەمریكی تایبەت بە یاسای نێودەوڵەتی لەبارەی كێشەكانی نێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و ئەو كۆمپانیا نەوتییانەی لە هەرێمی كوردستاندا كار دەكەن، بە ڕەچاوكردنی ماددە دەستوورییەکانی عێراق و یاسای نەوت و غازی هەرێمی كوردستان، دۆسیەی ئەو كۆمپانیا نەوتییانەی لە هەرێمی كوردستان كار دەكەن، ”دۆسیەیەكی بەهێزە، بە ڕاددەیەك كە دەتواندرێت دۆسیە لەسەر حكوومەتی فیدڕاڵی عێراق بەرز بكرێتەوە“.
كۆمپانیاكە جەختیشی كردووەتەوە كە بەهۆی ئەم دۆسیەیەوە، ”عێراق تووشی كێشەیەكی یاسایی گەورە دەبێتەوە و ناچار دەكرێت دەیان ملیار دۆلار وەك قەرەبوو بدات“. هەر بەپێی ڕاگەیاندراوەكە، هەنگاوەكانی وەزارەتی نەوتی عیراق “لەگەڵ یاسای نێودەوڵەتی و بڕیارەكانی ڕێكخراوی كۆنگرەی ئیسلامی كە عێراق تێیدا ئەندامە، دژ بە یەكە”. جەختیشی كردووەتەوە كە دەبێت حكوومەتی عێراق بە گەرەنتیكردنی مافی وەبەرهێنەرانی بیانی پابەند بێت. د. بێوار خنسی، زیاتر له‌و باره‌وه قسه ده‌كات كه بۆچی ئه‌مجار ئه‌مه‌ریكا خۆی هاته سه‌رخه‌ت و به چاودێریی بایدن گفتوگۆكان ده‌كرێت و ده‌ڵێت: "ئێستا هه‌وڵێكی زۆر هه‌یه ژێده‌ری وزه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستەوە ڕابكێشرێت بۆ ئه‌ورووپا، به‌تایبه‌ت دوای شه‌ڕی ئۆكراینا و ڕووسیا، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌مه چاره‌سه‌ر نه‌كرێت و ڕانه‌گیرێت دۆخی ناوچه‌كه ده‌شێوێت، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ گفتوگۆكان، بایدن داوای له ئۆپێك و ده‌ره‌وه‌ی ئۆپێك كرد كه به‌رهه‌می وزه زیاتر بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌میه‌تیی ئه‌و نه‌وته‌ی ڕووسیا بۆ ئه‌ورووپا پڕ بكرێته‌وه، ئه‌مه‌ش ڕێكاری ده‌وێت، بۆ نموونه یه‌كێك له‌وانه ده‌بێت هاوكاریی هه‌رێم و به‌غدا بكرێت بۆ ڕێككه‌وتن له‌و باره‌یەوه، به‌تایبه‌ت ڕێككه‌وتنه‌كه بتوانێت ئارامی له عێراق دروست بكات.''
ئه‌و ڕاوێژكاره‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت زیاتر قسه ده‌كات و باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت عێراق له قەیرانی وزه ڕزگار بكات، داوای له سعوودیه كردووه كه كاره‌بای ته‌واوی عێراق دابین بكات، تا عێراق بتوانێت بكه‌وێته سه‌رپێی خۆی، ئه‌م ڕه‌وشه پێویستی به هاوكاریی وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بییه تا باكووری ده‌ریای قه‌زوین و ئه‌ورووپا و ئه‌فه‌ریقا تا ته‌حه‌دای گرفته‌كان بكرێت، بۆیه ناوچه‌كه پێویستی به ڕاگرتنی باڵانس هه‌یه و كوردستان له‌م چوارچێوه‌یه‌دا وه‌ك به‌شێك له عێراق له‌به‌ر گرنگیی جیۆلۆجی و پێگه‌ی خۆی وه‌ك ئارامی له ناوچه‌كه‌دا ژێده‌ری گرنگه بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كان، به‌تایبه‌ت ئارامی و دابینكردنی كه‌شێكی ئارام و به‌ستنه‌وه‌ی ناوچه‌كه به یه‌كه‌وه له ڕووی بازرگانی و وزه‌وه، ئه‌مه بنه‌مایه‌كی گرنگه كه ئه‌مه‌ریكا ئه‌م جاره ویستی بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كان هاوكاریی كوردستان بكات.
به‌پێی زانیاریی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، پاش ئەوەی دادگای به‌ناو (ستووری)ی فیدڕاڵی عێراقی بڕیارێكی سیاسیی لەدژی دۆسیەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەركرد، وەزارەتی نەوتی عێراقیش لەژێر كاریگەریی سیاسی، لە ئاستی جۆراوجۆردا هەوڵ دەدات كێشە بۆ دۆسیەی نەوتی هەرێمی كوردستان دروست بکات و لەم نێوەندەشدا كار دەكات بۆ ئەوەی فشار بخاتە سەر ئەو كۆمپانیا بیانییانەی كە لە كەرتی نەوتی هەرێمی كوردستاندا كار دەكەن، بەڵام بەپێی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان، ئەو فشارانە نەیانتوانیوە ڕێگە لە بەرهەمهێنان لە كێڵگە نەوتییەكان بگرن.
د.بێوار خنسی، ده‌شلێت: "ئه‌مه‌ریكا 17 ساڵه له عێراقه و ڕۆڵێكی گه‌وره‌یان هه‌یه، تێگه‌یشتنیان ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت عێراق ئارام بێت و دۆخه‌كه ئاڵۆز نه‌كرێت و هیچ بۆشایییه‌ك نه‌مێنێت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌رتی وزه له عێراق تێك بچێت، ئه‌مانه پێویستیان به پێداچوونه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ هێزێك له ده‌ره‌وه‌ی بنه‌مای ده‌ستوور نه‌توانێت هه‌ڕه‌شه‌یان لێ بكات و هێرش بكه‌نه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ڕه‌وشی كوردستان باشتر بكرێت و ڕێگا نه‌درێت كه‌س هێرش بكاته سه‌ر كوردستان، چونكه له یه‌ده‌گ و له ده‌رهێناندا كوردستان پێگه‌ی خۆی له نه‌خشه‌ی جیهان دیاری كردووه و ئه‌مه‌ش بۆ عێراقیش گرنگه، بۆیه ئه‌م جاره بایدن وه‌ڵامی دایه‌وه و خۆشی ئاگادار و پشتیوانیی گفتوگۆكانه له نێوان هه‌ردوو سه‌رۆكوه‌زیراندا.''
به‌پێی زانیاریی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی سه‌رۆكی حكوومه‌ت دیدار و گفتوگۆی زیاتری ده‌بێت له به‌غدا و ده‌رئه‌نجامی باش له گفتوگۆكان چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، د. عه‌لی به‌لۆ، یه‌كێك له شاره‌زاكانی بواری كه‌رتی وزه و نه‌وت، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "به‌داخه‌وه عه‌قڵییه‌تێكی سه‌یر له به‌غدا هه‌یه كه نه‌ك له پرسی نه‌وت و گازدا، له پرسه‌كانی دیكه‌ش نه‌یانه‌وێت چاره‌سه‌ری بكه‌ن، به‌داخه‌وه عێراق خه‌ریكه به‌ره‌و ئه‌وه ده‌ڕوات كه سیسته‌می جه‌نگه‌ڵی و حوكمی دارستان په‌یڕه‌و بكات، بۆیه سه‌ردانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت له‌م كاته‌دا ده‌بێت به گه‌وره‌یی و به پیرۆزییەوە پێشوازی لێ بكرێت، بۆ؟ چونكه پرسی نه‌وت و وزه گرفتێكی گه‌وره‌یه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و سه‌رجه‌م كۆمپانیا بیانییەکان له بواری نه‌وتدا و به‌پێی ده‌ستووری كوردستان یاسای ژماره 22ی 2007 كه له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراق له په‌رله‌مان ده‌نگی بۆ دراوه، هاتوون، ئه‌گه‌ر عێراق به‌ڕاستی نه‌یه‌وێت ئیلتزامانی ئه‌م كۆمپانیایانه بكات ئه‌و كاته ده‌بێت ڕووبه‌ڕووی دادگای نێوده‌وڵه‌تی ببێته‌وه و باجه‌كه‌یشی كه غه‌رامه‌یه بیدات، ئه‌مه‌ش بۆ ناوبانگی عێراق باش نییه، به‌پێی ده‌ستووریش هه‌ر گرفتێك بێته پێش بۆ ئه‌م كۆمپانیایانه ده‌بێت له دادگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تیدا چاره‌سه‌ر بكرێت.''
گوتیشی: "ئه‌گه‌ر پرسی نه‌وت به‌پێی ده‌ستوور بێته چاره‌سه‌ركردن بۆ هه‌موو لایه‌ك گرنگ ده‌بێت و ئه‌مه سه‌ركه‌وتنی گه‌وره ده‌بێت، بۆیه هیوادارم سه‌رۆكی حكوومه‌ت له‌م پرسه‌دا سه‌ركه‌وتوو بێت، ئه‌مه‌ریكاش ده‌یه‌وێت گرفته‌كان به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێت له نێوان لایه‌نه‌كاندا، به‌تایبه‌ت هه‌ولێر و به‌غدا، به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌كار نه‌هێناوه تا فشاره‌كان زیاتر بكات، بۆ ئەوەی ڕێككه‌وتن بكرێت".
ڕایشیگه‌یاند: پڕۆسه‌ی نه‌وتی كوردستان فه‌شه‌ل ناهێنێت، چونكه گه‌یشتووه‌ته قۆناغی پێشكه‌وتوو و بووه‌ته گرفتێكی نێوده‌وڵه‌تی و عێراق پێی ناكرێت گرفتی گه‌وره بۆ پڕۆسه‌ی نه‌وتی كوردستان دروست بكات.




