٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەت لە گەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆدەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئەمڕۆ شەممە 23ی تەمموز،  مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ فائق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالی لە سەر بنەمای دەستوور کرا.

سەرۆکی حکومەت جەختی لەوە کردەوە کە دەبێ وەکو قەوارەیەکی فیدرالی و دەستووری مامەڵە لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بکرێت.

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، پشتگیریی خۆی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێم و حکومەتی فیدرالی لە ڕێگەی گفتوگۆ و بەپێی دەستوور دەربڕی کە لە بەرژەوەندی ھەموو ھاووڵاتییانی عێراقدا بێت .
 

هەواڵی پەیوەندیدار