مه‌سرور بارزانی: نه‌خشه‌ڕێگه‌ی ده‌ستووریمان هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی 17 ساڵه له ئارادان

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند، "خۆشحاڵم گه‌ڕامه‌وه به‌غدا، زۆر بابه‌تمان هه‌یه گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ین، به تایبه‌تی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كۆمانده‌كاته‌وه و ئه‌و بابه‌تانه‌شی ناكۆكیمان له‌سه‌ر هه‌یه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "نه‌خشه‌ڕێگه‌ی ده‌ستووریمان هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی 17 ساڵه له ئارادان، چاره‌سه‌ركردنه‌كه‌ش له خزمه‌تی سه‌رتاسه‌ری عێراقه، به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه".




