مه‌سروور بارزانی بەرەو بەغدا بەڕێکەوت

هه‌ولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ شەممە 23ی تەمموزی 2022، بە سەرۆكایەتی شاندێكی حكوومی به ئامانجی گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌رێم و حكوومه‌تی فیدراڵ بەرەو بەغدا بەڕێكەوت.
سەرۆکی حکوومەت له سه‌ردانه‌كه‌یدا، لەگەڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدراڵ مسته‌فا كازمی و بەرپرسانی باڵای دیکەی عێراق کۆدەبێتەوە.
ئامانجی سەردانەکە، گفتوگۆکردنە لە پێناو گەیشتن بە چارەسەرێک بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور، بەتایبەتی دۆسیەی نەوت و گاز.
ڕامان وریا




