خالید شوانی: زیاتر له 20 تا 25 سه‌ردانی فه‌رمی بۆ به‌غدا ئه‌نجامدراوه

هه‌ولێر-KDP.info- گوتاری خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانوستان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ بەبۆنەی تێپەڕینی سێ ساڵ بەسەر دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
دەقی وتاری وه‌زیری هه‌رێم:
یه‌كێك له خاڵه گرنگه‌كانی به‌رنامه‌ی كاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كابینه‌ی نۆدا، چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی ئیتحادی بوو، ئه‌م بابه‌ته پێویستی به‌وه بوو به دامه‌زراوه‌یی بكرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌لایه‌ن جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه راسپێردراین به‌وه‌ی دۆسییه‌ی دانوستان له نێوان حكوومه‌تی ئیتیحادی و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا بگرینه ئه‌ستۆ، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوانه و ئه‌و مافه ده‌ستووریانه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئیتیحادیدا، كه چه‌ندین ساڵه بێ چاره‌سه‌ر ماونه‌ته‌وه.
بۆ ئه‌م بابه‌ته و له پێناو ئه‌وه‌ی دۆسییه‌ی دانووستان ببێته دامه‌زراوه و بابه‌ته‌كان نه‌بنه كه‌سی، به‌ڵكو به كۆتایی هاتنی ئه‌م كابینه‌یه و كاتی كابینه‌یه‌كی دیكه ده‌ستبه‌كار ده‌بێت، دۆسییه‌كان به ئاماده‌كراوی جارێكی دیكه ده‌ستپێبكه‌نه‌وه.
بۆ رێكخستنه‌وه‌ی كاره‌كان، ئێمه كۆمه‌ڵێك هه‌نگاو و رێوشوێنمان گرتووه‌ته‌به‌ر، له‌وانه، له رووی سیاسییه‌وه هه‌وڵمانداوه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی ئیتیحادی به ئاراسته‌ی ئاساییكردنه‌وه و قوڵكردنه‌وه بڕوات، واته چاره‌سه‌ری كێشه‌كان یاخوود بتوانین كێشه ره‌واكان به ناوه‌ندی بڕیاری سیاسی، به حكوومه‌ت و هێزه سیاسییه‌كانی عێراق بگه‌یه‌نین، جیا له‌وه‌ش رای گشتی عه‌ره‌بی و شه‌قامی عێراقیشه‌وه، ئێمه بتوانین په‌یام و مافه‌كانی خۆمان بگه‌یه‌نین.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كاره‌كانمان به‌سه‌ر چه‌ند دۆسییه، به‌ش و ره‌گه‌زێكدا دابه‌شكردووه، له‌وانه دۆسییه‌ی مافه داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌م بابه‌ته كۆمه‌ڵێك میحوه‌ر له‌خۆ ده‌گرێت، له‌وانه، پرسی یاسای بودجه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، كه ساڵانێكه كێشه‌ی گه‌وره‌ی تێكه‌وتووه و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به‌م هۆیه‌وه ده‌ناڵێنن.
بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه، هاوكات ره‌هه‌ندی ئابووریشی هه‌یه، په‌یوه‌سته به هه‌ندێك دۆسییه‌ی دیكه، وه‌ك دۆسییه‌ی نه‌وت، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران لیژنه‌یه‌كی باڵای دروستكرد، کە كاری دانوستاندن بێت له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئیتیحادی، په‌رله‌مانی عێراق و هێزه سیاسییه‌كان، بۆ گه‌یشتن به لێكتێگه‌یشتنێكی ته‌وافوقی له نێوان هه‌ردوولادا، كه له‌خزمه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، فه‌رمانبه‌ران و هاووڵاتیاندا بێت، له‌گه‌ڵ بنه‌ما ده‌ستوورییه‌كانی حكوومه‌ت و ده‌وڵه‌تی ئیتیحادیدا بگونجێت.
زیاتر له 20 تا 25 سه‌ردانی فه‌رمی ئه‌م شانده بۆ به‌غدا ئه‌نجامدراوه، له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت، په‌رله‌مان، فراكسیۆن و هێزه سیاسییه‌كاندا كۆبوونه‌ته‌وه، ده‌ره‌نجام توانرا مادده‌ی 10 و 11 له یاسای بوودجه‌ی گشتی ساڵی 2021 جێگیر بكرێت، له‌م یاسایه‌دا شایسته دارایی و پابه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تێیدا دیاریكراوه.
ئه‌م شایسته داراییانه كه له‌وێ دیاریكران، گه‌ر بهاتبا حكوومه‌تی ئیتیحادی وه‌كو خۆی جێبه‌جێی بكردبایه و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش پابه‌ندبوونه‌كانی خۆی كه دواتر له تیمه‌كانی چاودێری دارایی هاوبه‌شدا ره‌نگی دایه‌وه و ده‌ستیان به وردبینی داهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد، ده‌كرا ئێمه هه‌نگاوی باشتر بنێین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و بڕگانه‌ی یاساكه وه‌ك خۆی جێبه‌جێ نه‌كرا، له‌هه‌نگاوی دووه‌مدا توانیمان مانگانه 200 ملیار دینار بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك سولفه دابین بكه‌ین، تا ئه‌وكاته‌ی هه‌موو بڕگه‌كانی مادده‌كانی 10 و 11 له بوودجه‌ی گشتیدا جێبه‌جێ ده‌كرێن.
په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئیتیحادیدا به‌رده‌وامه و گفتوگۆ له‌باره‌ی دۆسییه‌ی داراییدا به‌رده‌وامه، نه‌گه‌یشتووینه بنبه‌ست.
بۆ بابه‌تی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان، به‌تایبه‌ت ئه‌و كێشانه‌ی ئێستا رووبه‌ڕووی ئه‌م ناوچانه ده‌بنه‌وه، به‌تایبه‌تی كێشه‌ی جووتیاران و زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان، كه رووبه‌ڕووی پرۆسه‌یه‌كی تەعریبکردن ده‌كرێنه‌وه، له باڵاترین ئاستدا له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌و باره‌یه‌وه چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامداوه، بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێوشوێنێك بۆ رێگریكردن له پڕۆسه‌ی بەتەعریبکردن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، زیاتر له چوارجار بۆ 5 جار شاندی فەرمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی (به‌نده) سه‌ردانی به‌غدامان كردووه.
ئێمه گرنگییه‌كی زۆر به په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئیتیحادی ده‌ده‌ین، چونكه پێمان وایه، باشترین شوێن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، حكوومه‌تی ئیتیحادی و به‌غدایه، له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و بنه‌ما یاساییه‌كان.
ڕامان وریا




