٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەمید ڕۆکن عادل زەنگەنە: ئۆپەراسیۆنی قەرەچووغ بۆ پاککردنەوەی ناوچەکەیە لە تیرۆریستان

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- بەرەبەیانیی دوێنێ چوارشەممە ٢٠/٧/٢٠٢٢ ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان لە چیای قەرەچووغی نزیک قەزای مەخموور بەڕێوە چوو، تێیدا ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق کێوماڵی چیای قەرەچووغیان کرد بۆ پاککردنەوەی ناوچەکە لە تیرۆریستانی داعش، بەرپرسێکی وەزارەتی پێشمەرگەش دەڵێت، ئۆپەراسیۆن بەردەوام دەبن.

عەمید ڕۆکن عادل جەبار زەنگەنە، نوێنەری وەزارەتی پێشمەرگە لە فەرماندەییی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش لە بەغدا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئۆپەراسیۆنی دوێنێ لە چیای قەرەچووغ  پێشتر ئامادەکاریی بۆ کرابوو، قۆناغی چوارەمی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشە لە نێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقدا، ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن بە ھاوبەشی دەبێت لە نێوان پێشمەرگە و سوپا تا ئەو کاتەی ھێزی ھاوبەش لەو ناوچانەی بۆشاییی ئەمنییان تێدا ھەیە، جێگیر دەکرێت، تا بۆشاییی ئەمنی پڕ بکرێتەوە و کێشەی ئەمنی نەمێنێت.''

چیای قەرەچووغ بەھۆی ھەڵکەوتەی جوگرافییەوە ئاستەنگی بۆ کردەی سەربازی ھەیە و ھێزەکانی پێشمەرگەش لە سنووری میحوەری شەشی گوێڕ-مەخموور بە درێژایی زنجیرەچیای قەرەچووغ جێگیر کراون، بەڵام بەھۆی فراوانیی سنوورەکە و ھەبوونی بۆشاییی ئەمنی بەردەوام داعش لە ھەندێ ئەشکەوت و تۆنێلی قەرەچووغ خۆیان مەلاس داوە.

عەمید ڕۆکن عادل جەبار زەنگەنە گوتی: "ئەو شوێنانەی بەر ئۆپەراسیۆن کەوتوون لە تیرۆریستانی داعش پاک کراونەتەوە، تا ئەو کاتەی دوو لیوای ھاوبەش دروست دەکرێن، ئۆپەراسیۆن بەردەوام دەبن، تا تیرۆریستانی داعش کەڵک لە بۆشاییی ئەمنی وەرنەگرن بۆ دانانی بنکە و بارەگای خۆیان.

 

قائید میرۆ


 

هەواڵی پەیوەندیدار