٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمەریکا: ئیدانەی هێرشەکەی سنووری پارێزگای دهۆک دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا تۆپبارانکردنی هاوینەهەوارێکی سنووری پارێزگای دهۆکی ئیدانە کرد و رایگەیاند، "پشتگیری ئاسایش و سەقامگیری عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەین.

نێد پرایس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئیدانەی هێرشەکەی سنووری پارێزگای دهۆک دەکات، کە بەهۆیەوە هاووڵاتیانی سڤیل کوژران و برینداربوون."

ناوبراوی گوتیشی: "کوشتنی هاووڵاتیانی سڤیل قبوڵکراو نییە، دەبێت هەموو دەوڵەتەکان پابەندی یاسا نێودەوڵەتییەکان بن، لەوانەش پاراستنی هاووڵاتیانی سڤیل".

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا راشیگەیاند، "پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی کوژراوان دەکەین و هاوخەمی خۆمان ئاراستەی برینداران دەکەین".

نێد پرایس جەختی لەوە کردەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پشتگیری سەروەری، ئاسایش، سەقامگیری و خۆشگوزەرانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەن.

دوێنێ چوارشەممە 20ـی تەمووزی 2022، هاوینەهەوارێكی سنووری ناحیەی دەرکاری سەر بە قەزای زاخۆ تۆپباران کرا و لە ئاکامدا ژمارەیەك گەشتیار بوونە قوربانی کە زۆرینەیان دانیشتووی ناوەڕاست و باشووری عێراق بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار