په‌یامێك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه

زۆر به توندى سه‌ركۆنه‌ى تاوانى بۆمببارانكردنى ئه‌مڕۆى سنوورى زاخۆ ده‌كه‌ین كه بووه هۆى گیانله‌ده‌ستدانى ژماره‌یه‌ك هاووڵاتى و گه‌شتیارى سڤیلى ناوچه جیاكانى عیراق و برینداربوونى ژماره‌یه‌كى دیكه‌یان.
دووباره‌بوونه‌وه‌ى بۆمبباران و به‌رده‌وامیى شه‌ڕ و پێكدادانى سوپاى توركیا و چه‌كدارانى په‌كه‌كه له سنووره‌كان، به ته‌واوى ڕه‌تكراوه و قبووڵنه‌كراوه و ئاسایش و سه‌قامگیریى هه‌رێمى كوردستان و سنوورى نێوده‌وڵه‌تیى عیراقى شێواندووه، هه‌روه‌ها بووه‌ته هۆى چۆڵكردنى سه‌تان گوند و دێهاتى ناوچه‌كه.
پرسه و سه‌ره‌خۆشیى قووڵمان ئاراسته‌ى خێزان و كه‌سوكارى قوربانییان ده‌كه‌ین و هاوده‌رد و هاوخه‌میانین، هیواى زووچاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین. نه‌خۆشخانه و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان هه‌موو یارمه‌تى و خزمه‌تگوزارییه‌كى پێویست پێشكه‌ش به بریندار و به‌ركه‌وتووان ده‌كه‌ن.
سوپاى توركیا و چه‌كدارانى په‌كه‌كه ده‌بێ شه‌ڕ و پێكدادان ڕابگرن و چیتر نه‌بنه هۆكارى كوشتن و وێرانكارى له ناوچه سنوورییه‌كان و شه‌ڕ و به‌ڵاى خۆیان له یه‌خه‌ى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان بكه‌نه‌وه. حكوومه‌تى فیدراڵیى عیراقیش ده‌بێ هه‌موو ڕێكارێكى پێویست بگرێته به‌ر بۆ ڕێگریكردن له دووباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌و تاوانانه و له خاكى عیراقه‌وه هه‌ڕه‌شه له ئاسایشى وڵاتانى دراوسێ نه‌كرێت.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/7/20




