٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسولی گشتیی ئەڵمانیا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ئەمڕۆ چوارشەممە  20 ی تەمموز ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە  کلێمێنس زێمتنەر کونسولی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان کرد کە بەبۆنەی کۆتاییھاتنی ئەرکەکەی سەردانی کردبوو .

سەرۆکی حکومەت، سوپاسی کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیای کرد بۆ ئەو ماوەیەی کاری لە پێناو برەودان بە پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا کردووە ، ھیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست لە ئەرکەکانی داھاتوویدا.
کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا، پێزانینی خۆی بۆ ھەماھەنگیی و ھاریکاری بەھێزی دامەزراوەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە گەڵ کونسوڵخانەی وڵاتەکەی دەربڕی.
 

هەواڵی پەیوەندیدار