بەڕێوەبەری فڕۆکەخانە: گەشتهكانمان وەکوخۆیەتی و گۆرانکاری بەسەردا نەھاتووە

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر گوتی، گەشتەکانمان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر بەردەوامە و رۆژانە ٧٦ گەشتمان ھەیە و ھیچ گۆڕانکاریەکیش بەسەر رێکارەکان نەھاتووە و ھەوڵدەدەین گەشتەکانمان لەگەڵ وڵاتان فراوانتریش بکەین.
ئەحمەد ھوشیار، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "گەشتەکانمان زۆر باش بەرێوەدەچن ھەم ھاتن و ھەمیش ڕۆیشتن کە نزیکە لەیەک و رۆژانە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر ٧٦ گەشتی ئاسمانی ئەنجامدەدرێت بۆ وڵاتان و رێکارەکانی ئێمەش سەرەڕای زیادبوونی حاڵەتەکانی نەخۆشی کۆرۆنا گۆرانکاری بەسەردا نەھاتووە و وەکوخۆیەتی".
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر گوتیشی: "گەشتەکانمان بەو شێوەیە دەمینێتەوە تاوەکو مانگی نۆ دوای ئەو وادەیە ئەگەری گۆڕانکاری ھەیە، بەڵام جارێ دیارنیە چونکە لە وەرزی ھاوین گەشتەکانمان زیاد دەکات و ھەوڵیش دەدەین کە گەشتەکان فراوانتر بکەین لەگەڵ وڵاتان، ناوبراو گوتیشی، بۆ ئەوەی گەشتەکانمان لەگەڵ ھەر وڵاتێکی دیکە زیاد بکەین لە رێگەی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراقی دەبێت و ئێمەش بۆ ھەموو کارێک ئامادەین بۆ ئەوەی گەشتەکان فراوانتر بکرێن ".
بڵند ئیبراھیم




